ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله: هۆکاری نه‌هاتنه‌وه‌ی به‌رپرسانی لیستی عێراقیه بۆ سه‌ر کاره‌کانیان کێشه‌ی تیرۆره
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله له سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانیی کوردستان \"دلێر حه‌سه‌ن\"" تایبه‌ت به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند: له دوای خۆپێشاندانه‌کانی پارێزگای دیاله‌وه که له ئه‌نجامی راگه‌یاندنی به‌هه‌رێمبوونی پارێزگاکه‌وه هاته ئاراوه، به‌رپرسانی سه‌ر به لیستی عێراقییه ناوچه‌که‌یان جێهێشتووه و روویان له ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستان کردووه و تا ئێستاش نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ئیش و کاره‌کانیان.
دلێر حه‌سه‌ن ئاماژه‌شی دا: هۆکاری جێهشتنی ناوچه‌که له‌لایه‌ن ئه‌و به‌رپرسانه‌وه ئه‌وه‌یه، که چوار ئه‌ندامی لیستی عێراقییه پێشتر له‌لایه‌ن دادگاوه به تۆمه‌تی تێوه‌گلانیان به کاری تیرۆریستی داوکراو بوون، به‌ڵام بڕیاره‌که به‌سه‌ریاندا جێ‌به‌جێ نه‌کراوه یان پشتگوێ خرابوو، بۆیه ئێستا دوای راگه‌یاندنی به‌هه‌رێمبوونی دیاله و هاتنه ئاراوه‌ی ئه‌و بارودۆخه ناهه‌مواره‌وه له‌وه ده‌ترسن بڕیاره‌که له‌سه‌ریان ساغ بکرێته‌وه و ئه‌مجاره جیاوازتر له پێشوو به توندی لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله گوتیشی: ئه‌و به‌رپرسانه ئه‌رکی زۆریان له‌سه‌ره به تایبه‌تی پارێزگاری دیاله و به‌هۆی ده‌وانه‌کردنیانه‌وه ئیش و کاره‌کان به باشی به‌رێوه‌ناچن و پێویسته بگه‌ڕێنه‌وه."
