هاوپه‌یمانی نیشتمانی لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ حسێن ئه‌سه‌دی-دا ده‌كات
له‌وباره‌یه‌وه ره‌وه‌ز مه‌هدی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له سه‌رلیستی هاوپه‌یمانی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: دوابه‌دوای ئه‌و قسانه، لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی و ئیتلافی كوتله كوردستانییه‌كان وه‌ڵامی ئه‌سدی- یان دایه‌وه به‌وه‌ی رێگه‌ناده‌ن تۆمه‌ت بۆ سه‌ركرده‌یه‌كی كورد هه‌ڵبه‌ستێت كه ئێستا سه‌رۆك كۆماری عیراقه، هه‌روه‌ها ئه‌و وتانه‌ی ئه‌سه‌دی- شیان به مه‌ترسی وه‌سفكرد بۆ سه‌ر پێكه‌وه‌ژیان له عیراقدا، وه‌ك كار دانه‌وه‌یه‌كیش هۆڵی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن لیستی هاوپه‌یمانی و كوتله كوردییه‌كانه‌وه جێهێڵدرا.
ره‌وه‌ز مه‌هدی وتیشی: ئه‌مڕۆ 3–1 دوای ده‌ستپێكردنی دانیشتنه‌كان، لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی و ئیتلافی كوتله كوردستانییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی دوایان له سه‌رۆكی كوتله‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی كرد روونكردنه‌وه بدات له‌سه‌ر وته‌كانی حسێن ئه‌سه‌دی، بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت ئه‌و وتانه رای شه‌خسی ئه‌سه‌دی - ن یان گوزارشت له رای لیسته‌كه‌ی ده‌كات، به‌ڵام له‌كاتی دانیشتنه‌كاندا ئه‌سه‌دی دووباره قسه‌كانی دووپاتكرده‌وه‌و نیشانی‌دا كه په‌شیمان نیه له قسه‌كانی.
ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی عیراق راشیگه‌یاند: دوابه‌دوای دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و وتانه، لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی هۆڵی په‌رله‌مانی جێهێشت، به‌ڵام دوای هاتنه ده‌ره‌وه‌مان سه‌ركرده‌كانی كوتله جیاوازه‌كانی ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی له‌گه‌ڵ لیستی كوردستانی دانیشتن و به‌یاننامه‌یه‌كیان ده‌ركردو ئیدانه‌ی ئه‌و لێدوانه‌ی ئه‌سه‌دی- یان كرد‌و به‌ڵێنیاندا له‌ناو كوتله‌كه‌ی خۆیاندا لێپێچینه‌وه له‌و ئه‌ندامپه‌رله‌مانه بكه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌وڵیش بدرێت ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه پاشگه‌زبێته‌وه له وته‌كانی، دوای ئیمزاكردنی ئه‌و به‌یاننامه‌یه كه نوێنه‌ره‌كانی ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئیمزایان له‌سه‌ركرد، لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی گه‌ڕایه‌وه ناو هۆڵی په‌رله‌مان.
سه‌باره‌ت به‌ئاماده‌بوونی لیستی عیراقیه وتی: به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر بایكۆتكردنی دانیشتنه‌كان.
به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره گه‌ر بارودۆخی ئێستای عیراق به‌م شێوه‌یه بێت هه‌ر په‌رله‌مانتارێك لێدوانی جیاواز بدات، ئه‌وا عیراق به‌ره‌و ئاقارێكی خراپ ده‌ڕوات، هیوادارین هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌ست به‌و مه‌ترسییه بكه‌ن كه له‌سه‌ر عیراقه.
