پۆڵ بريمه‌ر: عیراق به‌سه‌ر 3 ده‌وڵه‌تچكه‌دا دابه‌ش ده‌بێت

پۆڵ بريمه‌ر: عیراق به‌سه‌ر 3 ده‌وڵه‌تچكه‌دا دابه‌ش ده‌بێت
به‌وته‌ی پۆڵ بریمه‌ری حاكمی مه‌ده‌نی پێشووی عیراق، پاشه‌ كشه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌م وڵاته‌ ده‌بێته‌ هۆی دابه‌شبوونی عیراق بۆ سێ ده‌وڵه‌تچكه‌ و سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی هه‌رێمیی له‌ناوچه‌كه‌دا.

ماسمیدیاكانی ئه‌مریكا له‌زاری پۆڵ بریمه‌ره‌وه‌ بڵاویانكرده‌وه‌، كه‌ نه‌ده‌بوو سوپای ئه‌مریكا عیراق به‌جێبهێڵێت له‌كاتێكدا ئه‌م وڵاته‌ گیرۆده‌ی ململانێی سیاسی بوو هه‌ربۆیه‌ واشنتۆن ناچارده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی دژوارتر له‌جاران كاره‌كانی بكات و له‌هه‌مان كاتیشدا ره‌خنه‌ی له‌بڕیاره‌كه‌ی باراك ئۆباما گرتووه‌ سه‌باره‌ت به‌پاشه‌كشه‌ پێكردنی هێزه‌ سه‌ربازیه‌كانیان له‌عیراق.
پۆڵ بریمه‌ر پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عیراق به‌هه‌ڵه‌ ده‌زانێت و ئه‌وه‌ش بۆ سێ هۆكار ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ن: سوپاو هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق توانای به‌ره‌نگاریبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ ئه‌منییان نییه‌، بوونی هێزی ئه‌مریكا له‌عیراقدا ئاماژه‌ بوو بۆ بایه‌خپێدانی واشنتۆن به‌ گۆڕانكاریه‌ سیاسیه‌كانی ئه‌م وڵاته‌و هۆكاری سێیه‌میش ئه‌وه‌یه‌، كه‌ پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌لای وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه‌ به‌واتای ده‌ستبه‌رداربوونی واشنتۆن له‌ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوڕاست و بایه‌خ پێنه‌دانی به‌و ناوچه‌یه‌.
له‌به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا بریمه‌ر ئاماژه‌ی به‌مانه‌وه‌ی نزیكه‌ی 100 راهێنه‌ری سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی له‌عیراق كردووه‌، كه‌به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌وه‌ ده‌رفه‌تێك ده‌بێت بۆ درێژه‌دان به‌ په‌یوه‌ندی سیاسی نێوان هه‌ردو وڵات و هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزه‌ سه‌ربازی و ئه‌منیه‌كانی عیراق و ئه‌مریكا.
له‌درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا بریمه‌ر ده‌ڵێت له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا عیراق بۆ سێ ده‌وڵه‌تچكه‌ دابه‌ش ده‌بێت و شه‌ڕی ناو خۆیی سه‌رهه‌ڵده‌دات.
Top