عیراق.. له‌ساڵی 2003 وه‌ (114 ) هه‌زار هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون

عیراق.. له‌ساڵی 2003 وه‌ (114 ) هه‌زار هاووڵاتی مه‌ده‌نی كوژراون
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ژماره‌ی كوژراوانی مه‌ده‌نی له‌عیراق له‌ساڵی 2011 به‌به‌راورد به‌ساڵی 2010 كه‌مێك زیاتر بووه‌.

گروپی(Iraq Body Count) بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیدا بڵاویكردوه‌،كه‌ ژماره‌ی كوژراوانی مه‌ده‌نی له‌عیراق له‌ساڵی 2011دا (4059) كه‌س بوون له‌كاتێكدا له‌ساڵی 2010 ژماره‌ی كوژراوانی مه‌ده‌نی گه‌یشتوه‌ته‌ (3976) كه‌س و به‌و ژماره‌یه‌ش تێكڕای كوژراوانی مه‌ده‌نی له‌عیراق گه‌یشتوه‌ته‌ 114 هه‌زار كه‌س.
Top