په‌رله‌مانتارێك: تائێستا دیار نییه لیستی عێراقیه به‌شداری دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات یان نا
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق موحسن سه‌عدون بۆ ئاژانسی هه‌واڵ و رادیۆی په‌یامنێر رایگه‌یاند: بڕیاره رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی خۆی بكات به‌ڵام تائێستا دیار نییه لیستی عێراقیه به‌شداری ده‌كه‌ن یان نا, هه‌روه‌ها نازانین رێژه‌یی یاسایی بۆ ئه‌و دانیشتنه ته‌واو ده‌بێت یان نا.
وتیشی: بڕیاره به‌رنامه‌ی كاری ئه‌نجومه‌ن تاوتوێی بودجه و چه‌ند یاسایه‌كی دیكه بێت.
ئاماژه‌یدا: قۆناغی داهاتوو گه‌لێك گرنگه چونكه زۆر شت تا ئێستا به هه‌ڵپه‌سێراوی ماوه‌ته‌وه, چه‌ند یاسا و بودجه هه‌یه پێویسته یه‌كلایی بكرێته‌وه.
روونیكرده‌وه: ئه‌گه‌ر لیستی عێراقیه خۆی له حكومه‌ت كێشایه‌وه پێویست نه‌بوو په‌رله‌مان په‌كبخات چونكه په‌رله‌مان نوێنه‌ری خه‌ڵكی عێراقه و پێویسته له‌په‌رله‌مان ئاماده‌بوونیان هه‌بێت.
