گه‌وره‌ تیرۆریستێكی ناسراوی سنوری دیاله‌ ده‌ستگیرده‌كرێت

گه‌وره‌ تیرۆریستێكی ناسراوی سنوری دیاله‌ ده‌ستگیرده‌كرێت
له‌ هه‌ڵمه‌تێكیگه‌ڕان و پشكنینی هێزه‌كانی پۆلیس له‌ سنوری پارێزگای دیاله‌، چه‌ند داواكراوێك ده‌ستگیرده‌كرێن، كه‌ بكوژانی دوو هاووڵاتی كوردی سنوری شاری خانه‌قین- یان تێدایه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ پارێزگای دیاله‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنینی هێزه‌كانی پۆلیس له‌ سنوری شاری باقوبه‌ و شاره‌بان، 6 داواكراو ده‌ستگیركران، كه‌ به‌پێی مادده‌ی چواری تیرۆر له‌لایه‌ن داداگاوه‌ داواكراو بوون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ راشیگه‌یاند: له‌نێو داواكراوه‌كاندا گه‌وره‌ تیرۆریستێكی ناسراوی سنوره‌كه‌ به‌ناوی (عه‌لا ته‌ها موباره‌ك) تێدایه‌، ناوبراو دانیشتووی ناحیه‌ی جه‌باره‌ی سه‌ر به‌ قه‌زای خانه‌قینه‌و ده‌ستی له‌ كوشتنی چه‌ندین هاووڵاتی مه‌ده‌نی سنوری پارێزگای دیاله‌دا هه‌یه‌، هه‌روه‌ك ده‌ستی له‌ كوشتنی دوو هاوڵاتی كوردی دانیشتووی خانه‌قیندا هه‌یه‌ به‌ ناوه‌كانی (محه‌مه‌د نعمان) و (قائید به‌كر).
Top