هاشمی داوا ده‌كات له كه‌ركوك دادگایی بكرێت
ئازاد جندیانی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به رۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌تی راگه‌یاند: چاوپێكه‌وتنێك له‌سلێمانی له‌نێوان سه‌رۆك كۆمار‌و ئوسامه نوجێفی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا ئه‌نجامدراو به‌درێژی باس له‌قه‌یرانه‌كه‌ی ئێستا كرا‌و رێككه‌وتن له‌سه‌ر گرنگی به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی نیشتمانی بۆ كۆتایی پێهێنانی ئه‌م قه‌یرانه‌و بڕیاریاندا مه‌سه‌له‌كه بۆ قه‌زا به‌جێبهێڵرێت، هاوكات هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك تاڵه‌بانی به‌رده‌وامه بۆ سازدانی ئه‌و كۆنگره‌یه له‌چه‌ند ئاستێكدا بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ كه‌یسی هاشمی.
جندیانی ئاشكراشیكرد كه به‌ر له‌ده‌رچوونی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی هاشمی رووی له‌كوردستان كردووه، پێشنیارێكی پێشكه‌شكردووه سه‌باره‌ت به‌شوێنی دادگاییكردنه‌كه‌ی و ته‌ئكیدیكردووه‌ته‌وه كه ئاماده ده‌بێت له‌به‌رده‌م دادگا ئه‌گه‌ر كێشه‌كه‌ی له‌به‌غداوه بگوازرێته‌وه بۆ كه‌ركوك یان خانه‌قی بۆ رێگرتن له‌ده‌سه‌ڵاتی یاسا.
سه‌باره‌ت به‌سودی گۆڕینی پێگه‌ی دادگاییكردنه‌كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ركوك و خانه‌قی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عیراقدان، جندیانی وتی: هاشمی ترسی له‌سه‌لامه‌تی خودی خۆی هه‌یه‌و له‌و بڕوایه‌دایه كه‌ركوك یان خانه‌قی شیاوترن بۆ پارێزگاریكردنی و ئه‌وه‌ش مافی خۆیه‌تی.
وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئاسایشه كورده‌كان پارێزگاری ده‌كه‌ن له‌ئاماده‌بوونیدا بۆ دادگا؟، رایگه‌یاند: ئێمه له‌وباره‌یه‌وه لێپرسراو نین، به‌ڵكو هێزه‌كانی ئاسایشی عیراق ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی خۆیان و دیاریشه كه هاشمی له‌وباوه‌ڕه‌دایه كه سه‌لامه‌تی شه‌خسی خۆی له‌م دوو ناوچه‌یه له‌بارێكی باشتردا ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی تاڵه‌بانی و نوجێفی رێككه‌وتن له‌كۆبونه‌وه‌كه‌یاندا كه به‌ئاماده‌بوونی هاشمی به‌ڕێوه‌چوو له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌كه‌ی هاشمی (به‌ڕێگه‌ی رێوشوێنه قه‌زاییه‌كان له‌سنووری یاسادا كه به‌دروستی زه‌مانه‌تی گه‌یشتن به‌ڕاستییه‌كان ده‌كات)– هه‌روه‌ك له‌ڕاگه‌یاندنی كۆتایی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا هاتووه، هه‌روه‌ها رێككه‌وتن له‌سه‌ر (سازدانی كۆنگره‌یه‌كی نیشتمانی بۆ هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێرداوه‌كان به به‌ڕێوه‌بردنی حوكم و ده‌وڵه‌ت و دانانی چاره‌سه‌ری هه‌میشه‌یی كه زامن بێت بۆ دوورخستنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی سیاسی له‌زنجیره قه‌یرانه‌كان كه روبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه‌و پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی ئاماده‌كاری بۆ پێكهێنانی ئه‌م كۆنگره‌یه) و (راگرتنی هه‌ڵمه‌ته‌كانی راگه‌یاندن و ئه‌و رێوشوێنانه‌ی ده‌بنه هۆی ئاڵۆزكردنی بارودۆخه‌كان و پاككردنه‌وه‌ی كه‌شوهه‌وای سیاسیی)
-PUKmedia
