پڕۆژە یاسای \"تیرۆر\"" رەوانەی پەرلەمان كرا"
عەلی دەباغ گۆتیاری حكوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەك كە لە رێگەی هەگبەی ئەلیكترۆنی بەسەر دەزگاكانی راگەیاندن هاتە بڵاو كردنەوە گوتی، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی لەسەر پڕۆژەیاسای نەهێشتنی تیرۆر دا كە لەلایەن ئەنجوومەنی شووراوە وردەكاریی بۆ كراوە.
زیاتر گوتی، هەروەها بەپێی بڕگەكانی هەردوو مادەی 61 و 80ی دەستووری عێراق پڕۆژەیاساكەی بۆ پەرلەمانی عێراق رەوانە كرد بۆ پەسندكردنی.
حكوومەتی عێراق هەوڵ دەدا سزای تۆمەتباران بەتاوانی \""تیرۆر\"" توندتر بكا كە دەستووری عێراق لە رێگەی مادەی 4 سزای بۆ ئەو تاوانە دیاری كردووە و 2 بڕگە لەخۆ دەگرێ یەكەمیان سزای لەداردان بۆ هەر كەسێكی ئەنجامدەر و پلانداڕێژ و بەشدار لە كاری \""تیرۆریستی\"" و دوومیان سزای گرتنی تاهەتایە بۆ هەر كەسێك زانیاری لەبارەی كارە \""تیرۆریستی\""یەكان بشارێتەوە."
