عه‌لاوی داوای كرد لیژنه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگژه‌ی سیاسیی وه‌ڵات پێكبهێنرێت
عه‌لاوى داوى كرد لیژنه‌یه‌كى سیاسی له هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان پێك بێت به‌مه‌به‌ستى تاوتوێ كردنى ڕه‌وشى ئێستا‌و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى سه‌باره‌ت به كه‌یسى تاریق هاشمی جێگرى سه‌رۆك كۆمار‌و ساڵح موتڵه‌ك جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران وه‌رگیراون و نه‌هێشتنى گرژییه‌كانى دیكه كه عیراق دووچاریان بووه.
عه‌لاوى گوتیشى هه‌ولأ و كۆششى لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كه‌یسه سه‌ریان نه‌گرتووه‌و ئامانجه‌كانیان نه‌پێكاوه‌و ئه‌گه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌كان سه‌رنه‌گرن ئه‌وكات هه‌ڵبژاردن ده‌بێته تاكه رێگه‌چاره‌ى ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌ى دووچارى وڵات بووه‌ته‌وه.
