هاتنی جۆ بایدن بۆ عێراق مانای وایه ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌نی سیاسی نه‌كشاوه‌ته‌وه
راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری هه‌رێمی كوردستان عادل به‌رواری به رادیۆ و ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند: ئه‌گه‌ر چی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كشایه‌وه به‌ڵام له‌لایه‌نی سیاسی له عێراق ماوه, هێشتا به‌رپرسه, چونكه عێراق هێشتا له ژێر به‌ندی حه‌وت ده‌رنه‌چووه, بۆیه له كاتی سه‌ردانی مالكی بۆ ئه‌مه‌ریكا ئۆباما راشكاوانه به مالكی راگه‌یاندووه, ئێمه له لایه‌نی سیاسی له عێراق ناكشێینه‌وه, رازیش نابین كه‌س ده‌ست له كاروباری عێراق وه‌ربدات.
وتیشی: رێكه‌وتنامه‌یه‌كی درێژخایه‌ن له‌نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا هه‌یه و له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا واژووی له‌سه‌ركراوه.
ئاماژه‌یدا: ئه‌گه‌ر بایدن سه‌ردانی عێراق بكات سه‌ردانی هه‌رێمی سه‌رۆكی هه‌رێمیش ده‌كات, چونكه هیچ رێكه‌وتنێك به‌بێ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌نجام نادات, ته‌نیا ئه‌گه‌ر دكتۆر رۆژ نوری شاوه‌یس نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و بكات.
روونیكرده‌وه: ئه‌گه‌ر ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر نه‌بێت, ده‌بێت هاوپه‌یمانی نیشتمانی به هه‌ندێك خاڵی عێراقیه رازی ببێت, یا ئه‌وه‌تا حكومه‌تی زۆرینه پێكبهێنرێت, كه ئه‌وه‌ش زه‌حمه‌ته چونكه ره‌نگه زۆربه‌ی كوتله‌كان پێی رازی نه‌بن, بۆیه دوو رێگه هه‌یه یا په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شێته‌وه و هه‌ڵبژاردن بكرێته‌وه, یا حكومه‌ت خۆی خۆی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه, سه‌رۆك وه‌زیرانێكی دیكه دابنرێت.
