ره‌وتی سه‌در داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌كات
به‌هاء ئه‌عره‌جی سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌حرار له‌په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند: ئێمه له‌به‌رده‌م قۆناغێكی نوێداین و ئه‌و كێشانه‌ش، كه‌ئێستا به‌رۆكی عیراقیان گرتووه رێگه به‌ئارامی و سه‌قامگیری عیراق ناده‌ن بۆیه له‌نێو هاوپه‌یمانی نیشتمانی كه ئێمه‌ش به‌شێكین له‌و هاوپه‌یمانییه، پرسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌خه‌ینه به‌رباس.
ئه‌عره‌جی وتیشی میكانیزمه ده‌ستوورییه‌كان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌رێگه‌ی داواكارییه‌كه‌وه ده‌بێت كه پێشكه‌ش به سه‌رۆك وه‌زیر ده‌كرێت و ئه‌ویش له‌رێگه‌ی خۆیه‌وه داوایه‌ك ئاراسته‌ی په‌رله‌مان ده‌كات.
