نوجێفی سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
د.بایه‌زید حه‌سه‌ن عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق به PUKmedia ی راگه‌یاند: هاتنی نوجێفی بۆ شاری سلێمانی بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و گرژی و ئاڵۆزییه‌یه كه له‌عیراقدا دروستبوه، له‌و سه‌ردانه‌یدا ده‌چێته لای مام جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆماری عیراق تا ئه‌و كێشه‌ی تاریق هاشمی جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق و لیستی ئه‌لعراقییه چاره‌سه‌ربكرێت، هه‌روه‌ك لیستی ئه‌لعراقییه له په‌رله‌مان كشانه‌وه‌و ئێستاش هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن له حكومه‌تیش ده‌كشێنه‌وه كه كشانه‌وه‌ی لیستی ئه‌لعراقییه بێگومان كشانه‌وه‌ی لیستی سوننه‌یه له حكومه‌تی عیراقدا، چونكه سوننه پێهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی عیراقه‌و ناكرێت كه‌وا له‌حكومه‌ت به‌شدار نه‌بن، بۆیه پێموایه بۆ ئه‌وه هاتوه وه‌ك هه‌وڵێك سه‌ره‌تا كێشه‌كه‌ی تاریق هاشمی چاره‌سه‌ر بكات و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌شی چاره‌سه‌رێك بدۆزنه‌وه تا هاوپه‌یمانییه نیشتمانییه‌كانی شیعه له‌گه‌ڵ لیستی ئه‌لعراقییه له‌ژێر چاودیری سه‌رۆك كۆماری عیراقدا پێكبهێنه‌وه.
وتیشی: هه‌رچه‌ند ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی لیستی ئه‌لعراقییه سێ چاره‌سه‌ری داناوه، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه به‌شداری راسته‌قینه‌بن له‌عیراقدا، دووه‌م مالكی بگۆڕدرێت، سێهه‌میش هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بكرێت.
