دیاله‌.. چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌و به‌یاننامه‌ی حزبی به‌عس ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت

دیاله‌.. چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌و به‌یاننامه‌ی حزبی به‌عس ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت
ئه‌مڕۆ 25-12 هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی پارێزگای دیاله‌ له‌هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنیندا توانیان خانوویه‌ك له‌ناحیه‌ی (وه‌جیهیه‌)ی سه‌ر به‌قه‌زای به‌عقوبه‌ بپشكنن كه‌ چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌و به‌یاننامه‌ی حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی تێدا بوو.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌پۆلیسی دیاله‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی پۆلیس له‌گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری ناحیه‌ی وه‌جیهیه‌ی سه‌ر به‌قه‌زای به‌عقوبه‌ ئه‌نجامدراوه‌و له‌گوندێكی ناحییه‌كه‌دا توانراوه‌ خانوویه‌ك بپشكنرێت كه‌ چه‌ندین وێنه‌و به‌ڵگه‌نامه‌و به‌یاننامه‌ی حزبی به‌عسی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی تێدا بووه‌.
وتیشی: ئه‌و خانووه‌ له‌ رابردوودا وه‌ك بنكه‌یه‌كی سه‌ره‌كی حزبی به‌عس به‌كارهاتووه‌و له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ به‌یاننامه‌و پلانه‌كانیان داڕشتووه‌و دواتر بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، هه‌وره‌ها خاوه‌نی خانووه‌كه‌ پیاوێكی عه‌ره‌به‌و له‌لایه‌ن دادگاوه‌ به‌تۆمه‌تی تیرۆر داواكراوه‌.
Top