دەركردنی عێراق لەژێر بەندی حەوتەم بەندە بە هەڵوێستی كوێت

دەركردنی عێراق لەژێر بەندی حەوتەم بەندە بە هەڵوێستی كوێت
ئەمڕۆ یەكشەم سەرچاوەیەك لە حكوومەتی عێراق رای گەیاند دەركردنی عێراق لەژێر بەندی حەوتەم كە حوزەیرانی داهاتوو لە ئەنجوومەنی ئاسایش دەخرێتە ڕوو بەندە بە هەڵوێستی كوێت بەرامبەر سێ فایلی گرینگ كە برێتین لە پرسی بێسەروشوێنانی كوێتی، ئەرشیف و دیاریكردنی سنووری نێوان هەردوو وڵات.

فازڵ محەمەد جەواد راوێژكاری یاساییی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند\"هەڵوێستی كوێت یەكلاكەرەوەیە بۆ ئەوەی عێراق لە حوزەیران/یۆنیۆی داهاتوودا لەژێر بەندەی حەوتەمدا بێتە دەرەوە\"".

زیاتر گوتی: هەڵوێستی كوێت لەهەمبەر سێ پرسدا دەبێ كە برێتین لە فایلی بێسەروشوێنانی كوێتی و فایلی ئەرشیفی ئەلیكترۆنی و دیاریكردنی سنووری نێوان كوێت و عێراق.

ئەنجوومەنی ئاسایش لە ناوەڕاستی كانوونی دووەم/یەنایەری رابردوودا بەكۆی دەنگ سێ بڕیاری پەسند كرد كە پێوەندییان بە هەڵگرتنی گەمارۆی سەرعێراق لە پرسی هاوردەكردنی كەرەستەی ناوكەیی بۆ بواری ئاشتییانە، هەڵوەشاندنەوەی بەرنامەی نەوت بەرامبەر خۆراك و بڕیاری سێشەم پێوەست بوو بەدرێژكردنەوەی پارێزبەندیی تایبەت بەو قەرەبوویانەی كە بەگوێرەی بەندی حەوتی سەپێنرابوو تا كۆتای حوزەیران/یۆنیۆی داهاتوو.

دوای داگیركردنی كوێت لەلایەن رێژیمی پێشووی عێراق لە ساڵی 1990، نەتەوە یەكگرتووەكان زنجیرەیەك سزای بەسەر عێراقدا سەپاند لەوانە قەدەغەكردنی هاوردەكردنی مادەی كیمیایی و تەكنەلۆجیای ئەتۆمی.

نەتەوە یەكگرتووەكان لە ساڵی 1996 لە چوارچێوەی بڕیای 986دا رێگەی بە عێراق دا نەوت لەبەرامبەر كڕینی خۆراك بفرۆشێ، كە بە بەرنامەی \""نەوت بەرامبەر خۆراك\"" ناسراوە."
Top