زیاتر لە 100 هەزار پەنابەری عێراقی لەژێر مەترسی بەزۆر ناردنەوەدان

زیاتر لە 100 هەزار پەنابەری عێراقی لەژێر مەترسی بەزۆر ناردنەوەدان
فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراق لە هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت ئەگەر بێت و حکوومەتی عێراق ئەو ڕێککەوتنانە ڕانەگرێت، زیاتر لە 100 هەزار پەنابەری عێراقی لەژێر مەترسی بەزۆر ناردنەوەدان و بەشی زۆریشی پەنابەرەکان کوردن.
بەرپرسی فیدراسیۆنی سەرتاسەریی پەنابەرانی عێراق لە هەرێمی کوردستان (ئامانج عەبدوڵا) بۆ ئاژانسی پەیامنێر گوتی: \"فیدراسیۆن و هاوکارانمان لە ئەورووپا لە هەوڵداین و سەردانی پەرلەمانی عێراقمان کرد و پڕۆژە یاسایەکمان پێشکەش کردن و داوامان کرد فڕاکسیۆنەکوردستانییەکان پشتگیری بۆ کۆ بکەنەوە پڕۆژەیەکیشمان لە پەرلەمانی کوردستانە و داوامان کردووە ئەو پرۆتۆکۆڵ و ڕێککەوتنانە ڕابگیرێت\"".


(ئامانج عەبدوڵا) گوتی: \""ئەگەر ئەو ڕێککەوتنانە ڕانەگیرێت ئەوا لە نەروێژ و سوید و بەریتانیا و وڵاتانی ئەسکەندەنافیا و ئەڵمانیا، زیاتر لە سی هەزار پەنابەری کورد لەبەردەم هەڕەشەی ناردنەوەدان\"".

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرذ: \""ئەگەر هاتوو ئەو ڕێککەوتنانە درێژەی هەبێت ئەوا زیاتر لە سەد هەزار پەنابەری عێراقی لە ژێر هەڕەشەی بەزۆر ناردنەوەدان\""."
Top