ئەنجوومەنی باڵای دادوەری بڕیاری دا جارێكی دی لە دۆسێی (هاشمی) بكۆلرَێتەوە
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە بەیاننامەیەكیدا كە ئەمڕۆ بڵاو بووەتەوە هاتووە: دەستەیەكی دادوەریی پێنج كەسی ڕاسپێردراون تاكوو لەو دۆسێیە بكۆڵنەوە كە (تارق هاشمی) پێ تۆمەتبار كرابوو، بڕیاریان دا كە جارێكی دی لەو دۆسێیە بكۆڵنەوە كە لە لایەن دادوەرێكەوە لێی كۆڵرابووەوە.
ئەگەرچی (هاشمی) كۆی ئەو تۆمەتانەی كە درابوونە پاڵی رەت دەكردەوە، بە هۆیەوە بەغدای جێهێشت و بەرەو هەرێمی كوردستان هات.
ئەم بڕیارەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق دوای ئەوە دێت كە بە هۆی ئەو پشێویانەیشەوە كە عێراق و تایبەت بەغدای گرتەوە و ترس لە ئەگەری سەرچوەگرتنی دووبەرەكی و شەڕی تایفییەوە كە بە دوای كشانەوە هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق هەبوو، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆككۆماری عێراق هەوڵی جیددیان خستە گەڕ بۆ هێوركرنەوەی بارودۆخەكە و چاوخشاندنەوە بە دۆسێكەی (هاشمی)ـدا.
