حه‌سه‌ن عه‌له‌وی: ره‌نگه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در سه‌ركه‌وتوو بێت
له‌لێدوانێكیدا بۆ رادیۆی ئه‌لحوڕه حه‌سه‌ن عه‌له‌وی په‌رله‌مانتاری عیراقی رایگه‌یاند: له‌وانه‌یه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در له‌باره‌ی هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخی عیراق و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه سیاسییه‌ی كه‌ئێستا له‌ئارادایه سه‌ركه‌وتن به‌خۆوه ببینێت .
وه‌ك عه‌له‌وی ده‌ڵێت هۆكاری سه‌ركه‌وتنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له‌لایه‌نێكی شیعییه‌وه كراوه‌و كوتله‌كه‌شی له‌په‌رله‌ماندا له‌لایه‌ن مالكییه‌وه هه‌ژماری بۆ ده‌كرێت.
