توركیا دەرگاكانی بۆ هاشمی كردۆتەوە

توركیا دەرگاكانی بۆ هاشمی كردۆتەوە
لەبارەى پرسى داواكردنى تاریق هاشمى بۆ لێكۆڵینەوە و دادگەییكردنى لەلایەن حكوومەتى عێراقییەوە، دیپلۆماتكارانى تورك دووپاتیان كردەوە هەموو كاتێك دەرگەیان بۆ هاشمى واڵایە.

بەپێى هەواڵێكى رۆژنامەى \"تودەى زەمان\""ى توركى، ئەمڕۆ شەموو دیپلۆماتكارانى توركیا لەبارەى پرسى تاریق هاشمى جێگرى سەركۆمارى عێراق پشتیوانییان لێ كرد و دووپاتیان كردەوە دەرگەى توركیا هەموو كاتێك بۆ هاشمى واڵایە و نیگەرانى خۆیان لەبارەى هەڵكشانى شەڕى تایفەگەرى لە عێراق دەربڕى.

پێشتر تاریق هاشمى لە دیدارێكى تایبەتیدا لەگەڵ تۆڕى بی بی سى گوتى \""هێزەكانى تەناهیی عێراق لەجیاتى راوەدوونانى تیرۆریستان و بكوژانى خەڵكى بێ تاوانى عێراقى، لە دژى من پیلانیان گێڕاوە و هەوڵى گرتنى سیاسەتوانە نیشتمانپەروەرەكان دەدەن. تەقینەوەكەى بەم دواییەى بەغداى پایەتەختیش زەوینە خۆشكەرێكە بۆ گەورەتركردنى رووداوەكان\"".

دووپاتى كردەوە \""كردەوە تیرۆریستەكەى رۆژى پێنجشەمى رابردوو كە بەغداى پایەتەختى هەژاند، نوورى مالیكى بەرپرسیارە و رووداوەكە دەخەمە ئەستۆى ئەو\""."
Top