بەغدا.. دەست بە ئیمزاكردنى پەیماننامەى شەرەفى نیشتمانى دەكرێ

بەغدا.. دەست بە ئیمزاكردنى پەیماننامەى شەرەفى نیشتمانى دەكرێ
گۆتیارى موقتەدا سەدرى سەرۆكى رەوتى سەدر لە كۆنگرەیەكى رۆژنامەوانیدا لە بەغدا راى گەیاند، ئەمڕۆ شەموو وەك قۆناغى یەكەم بە بەشداریى ژمارەیەك لە نوێنەرانى لایەنە سیاسی و كۆمەڵایەتى و رۆشنبیرییەكان، پەیماننامەى شەرەفى نیشتمانى بۆ قۆناغى دواى كشانەوەى ئەمەریكا لە عێراق، ئیمزا كرا.

بەپێى سەرچاوەكانى بارستەى ئەحرارى سەر بە رەوتى سەدر، پەیماننامەكە كە لەم دواییەدا سەدر راى گەیاند، لە 13 خاڵ پێك دێ كە بوارى هەمواركردنى تێدایە، هەموو لایەنەكان پابەند دەكا بە حەرامكردنى خوێنى عێراقى و پەنابردن بۆ گفتوگۆ لە قۆناغى دواى شانەوەى ئەمەریكا لە وڵات.

سەڵاح عوبێدى گۆتیارى موقتەدا سەدر گوتى \"ئەمڕۆ دەست بە ئیمزاكردنى پەیماننامەكە كرا و بە چەند قۆناغێك تەواو دەبێ\"".

ئاماژەى بەوەیش دا خاڵەكانى پەیماننامەكە گرینگ نین بەقەدەر ئەوەى پابەندبوون بەو خاڵانەوە گرنگە.

ماهیر ئەلجبوورى سەرۆكى زانكۆى تكریت لە كۆنرگە رۆژنامەوانییەكەدا گوتى \""دواى كشانەوەى ئەمەریكا عێراق بە قۆناغێكى نوێدا تێدەپەڕێ، بۆیە پێویستە هەموولا نەخشەیەك بۆ سیاسەتى دواى كشانەوە دابڕێژن\"".

بەپێى راگەیاندنەكانى سەدرییەكان، هەموو بارستە و هێزە سیاسییەكانى ناو پەرلەمان و دەرەوەى پەرلەمان و پرۆسەى سیاسیش، بۆ ئیمزاكردنى پەیماننامەى شەرەفى نیشتمانى بانگهێشت كراون، بەڵام ئاماژەیان بەوە داوە تا ئەو كاتەى تاریق هاشمى جێگرى سەركۆمار لە هەرێمى كوردستان بێ و بێتاوانیى خۆى لە بەردەم دادگەدا ساغ نەكاتەوە، بۆ ئیمزاكردنى ئەو پەیماننامەیە بانگهێشت ناكرێ.

هەفتەى رابردوو ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریى عێراق بە تۆمەتى تێوەگلان لە كارى \""تیرۆریستى\"" فەرمانى گرتنى هاشمى دەكرد، بەڵام هاشمى لە كۆنگرەیەكى رۆژنامەوانیدا لە هەولێر تۆمەتەكەى رەت كردەوە و داواى كرد فایلى لێكۆڵینەوەكەى بۆ هەرێمى كوردستان بگوێزرێتەوە، چونكە متمانەى بە بێلایەنیى دادگەكانى عێراق كرد."
Top