حەیدەری: کۆمیسیۆن ناتوانێت هەڵبژاردنی پێشوەخت بۆ پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدات

حەیدەری: کۆمیسیۆن ناتوانێت هەڵبژاردنی پێشوەخت بۆ پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدات
سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژرادنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت بەهۆی ئەوەی کاتی ئێمە تاکو کۆتاییی مانگی نیسان/ئەپریلە، ئێمە ناتوانین هەڵبژاردنی پێشوەخت بۆ پەرلەمانی عێراق ئەنجام بدەین هەموو هەڵبژاردنێکیش پێویستی بە کات و بودجە و یاسا هەیە، بەڵام دەتوانین دەست بە کارەکان بکەین و لەگەڵ تەواوبوونی کاتەکەمان لایەنێکی دیکە دەتوانێت جێبەجێی بکات.



سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق (فەرەج حەیدەری) لە لێدوانێکی تایبەت بۆ ئاژانسی پەیامنێر گوتی: \"ئێمە وەکو کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کاتێک حکوومەت یان پەرلەمانی ناوەند یان هەرێم داوا دەکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژادنی ئێمە ناتوانین یەکسەر وەڵام بدەینەوە. چونکە هەر جۆرە هەڵبژاردنێک بێ کات و بودجە و یاسامان پێویستە ئەو کات دەتوانین ئەنجامی بدەین.\""

(حەیدەری) گوتی که‌ ئه‌وان سەربەخۆن، به‌ڵام بەداخەوە زۆر جار وه‌ها لێک دەراوه‌تەوە ئێمە دژایەتیی ئەم یان ئەو دەکەین، هەموو هەڵبژاردنێکی سەرکەوتووش پێویستی بە ڕێککەوتی سیاسی هەیە و پێویستە حکوومەت و پەرلەمان یارمەتیمان بده‌ن.\""

ئه‌و هه‌روه‌ها گوتی که‌ کاتی ئەوان که‌ تا کۆتاییی مانگی چوارە بەشی هیچ هەڵبژاردنێک ناکات ئینجا هەر هەڵبژاردنێک بێت، بەڵام لەگەڵ تەواوبوونی کاتەکەیان دەبێت لایەنێکی دیکە کارەکانیان جێبەجێی بکات بەو کاتەشی ئێستا هەیانە ناتوانن هەڵبژاردن ئەنجام بدەن و ئەنجوومەنی مفەوەزین لە کۆتاییی مانگی چوار دەگۆڕێت، بەڵام هەموو هەڵبژاردنێکیش لانیکەم پێویستی بە شەش مانگی کات هەیە."
Top