قه‌روز‌اوی: مالیکی ده‌یه‌وێت عێراق به سووریا بفرۆشێت
(قه‌رزاوی)، هه‌روه‌ها ڕایده‌گه‌یه‌نێت: \'ئێمه له‌گه‌ڵ سووریا وه‌ک گه‌لین نه‌ک سووریا وه‌ک حوکم و به‌تاییفیکرنێکی بێزراومان ناوێت. (مالیکی) یاریێکی هیچ ده‌کات، ئه‌مه‌ریکییه‌کانی ده‌رکرد تاکو یاریی به بلیۆن بکات و مه‌زهه‌ب بخاته سه‌رووی ئیسلامه‌وه؛ تایه‌فه‌یه‌کیش بخاته سه‌رووی نه‌ته‌وه‌وه.\'
هه‌روه‌ها گوتی که دیکتاتۆره‌کان سواری شه‌پۆله‌کان ده‌بن و گه‌له‌که‌یان ئازار ده‌ده‌ن، ژن، منداڵ و پیر ده‌کوژن وه‌ک ئه‌وه‌ی له سووریا ڕوو ده‌دات. به‌عس کۆتایی هات.
(یووسف قه‌ره‌زاوی)، له لێدوانێکیدا که به ڕۆژنامه‌ی حه‌یاتی سحوودی ڕاگه‌یانووه داوا ده‌کات که سه‌رۆکی سووریا (به‌شار ئه‌سه‌د) ته‌ختی سه‌رۆکایه‌تیی جێ بهێڵێت و هاوکات هانی ئیسلامی، لیبراڵ و نیشتیمانپه‌روه‌ران ده‌دات که هاوشێوه‌ی هێزه سیاسی و ئیسلامییه‌کانی تونس، کار بۆ بنیاتنانه‌وه‌ی نیشتیمان بکه‌ن.
