نووسینگه‌ی مالكی: به‌ده‌یان ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو له‌به‌غدا ده‌سوڕێنه‌وه

نووسینگه‌ی مالكی: به‌ده‌یان ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو له‌به‌غدا ده‌سوڕێنه‌وه
به‌پێی زانیارییه‌كانی نووسینگه‌ی نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرو سه‌رۆكی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عیراق به‌ده‌یان ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو له‌ نێو شاری به‌غدا ده‌سوڕێنه‌وه‌.ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ به‌ رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی راگه‌یاند: زانیارییه‌ هه‌واڵگرییه‌كان ته‌ئكید له‌سه‌ربوونی ده‌یان ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ هه‌ڵگری ژماره‌ی ساخته‌ن و له‌ناوچه‌ شیعه‌ نشینه‌كانی شاره‌كه‌دا به‌مه‌به‌ستی سه‌رله‌نوێ وروژاندنه‌وه‌ی دووبه‌ره‌كی مه‌زهه‌بی ده‌سوڕێنه‌وه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ سه‌رله‌ئێواره‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان نوری مالكی و جه‌نه‌راڵ رایمۆند ئۆدێرنۆ سه‌رۆك سه‌ركانی سوپی ئه‌مریكا، مالكی داوای كرد په‌له‌ بكرێت له‌ پڕچه‌ككردنی سوپای وڵاته‌كه‌ی و له‌به‌رامبه‌ریشدا ئۆدێرنۆ ئاماده‌یی واشنتۆنی پیشاندا بۆ هاوكاریكردنی عیراق له‌رووی مه‌شق و راهێنان وپڕ چه‌ككردنی سوپاكه‌ی.
Top