85 داواكراو له‌ دیاله‌ ده‌ستگیرده‌كرێن

85 داواكراو له‌ دیاله‌ ده‌ستگیرده‌كرێن
ته‌نها له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی پارێزگای دیاله‌وه‌ توانراوه‌ 85 تۆمه‌تبار، كه‌ ژماره‌یه‌كیان له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داواكراون، له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی ئه‌و پارێزگایه‌دا ده‌ستگیربكرێن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌پۆلیسی دیاله‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌پێی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دیاله‌ ته‌نها له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا (مانگی 12) هێزه‌كانی پۆلیسی پارێزگاكه‌ توانیویانه‌ 85 تۆمه‌تبار كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆریان له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داواكراون ده‌ستگیربكه‌ن.
وتیشی: ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی كاری تیرۆریستی و تاوانكاری تۆمه‌تبارن و سه‌رجه‌م داواكراوه‌كانیش له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی پارێزگاكه‌ ده‌ستگیركراون و دواتر راده‌ستی دادگا كراونه‌ته‌وه‌.
Top