له رۆژی یه‌کشه‌ممه‌وه پێدانی پاسپۆرت له سه‌رتاسه‌ری عێراق راده‌گیرێت
به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی عه‌مید \"ساڵح عوسمان\"" له لێدوانێکی تایبه‌ت بۆ ئاژانس و رادیۆی په‌یامنێر گوتی: \""ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پاسپۆرت و مانه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان ئاگادار کراینه‌وه له رۆژی یه‌کشه‌ممه(٢٥ کانوونی یه‌که‌م/دیسه‌مبه‌ر) که هه‌مان رۆژ پشووی ره‌سمییه پێدانی پاسپۆرت له سه‌رتاسه‌ری عێراق تاکو سه‌ره‌تای ساڵی نوێ راده‌گیرێت و هه‌رسێ پارێزگاکه‌ی هه‌رێمی کوردستانیش ده‌گرێته‌وه.\""
ساڵح عوسمان راشیگه‌یاند: \""ئه‌م راگرتنه‌ش به‌مه‌به‌ستی جه‌رد و پاکتاوکردنی ئیش و کاره‌کانی ساڵی٢٠١١یه که ئه‌م هه‌فته‌یه دیاری کراوه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌سفیه‌ی ئیش و کاره‌کانی ساڵی رابردوو بکه‌ین و خۆمان رێک بخه‌ینه‌وه بۆ ئیش و کاره‌کانی ساڵی داهاتوو، بڕیاره‌که‌ش له به‌غداوه هاتووه وه‌کو رێنماییش هاتووه له کۆتایی ساڵدا ئێمه ده‌ست به‌کار ده‌بین بۆ ته‌سفیه کردنی ئیش و کاره‌کانی خۆمان.\""
به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد: \""پێدانه‌وه‌ی پاسپۆرت به‌رده‌وام ده‌بێت ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی پاسپۆرته‌کانیان ته‌واو بووه یان وه‌ریان نه‌گرتۆته‌وه ده‌توانن سه‌ردانمان بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پاسپۆرته‌کانیان وه‌ربگرنه‌وه.\"""
