میسال ئالوسی: داوای یاسایی له‌سه‌ر تاریق هاشمی تۆمار ده‌كه‌ین
ئالووسی له كۆنگره‌كه‌دا رایگه‌یاند\" دوو پارێزه‌ری خۆم له شاری به‌غدا رِاسپارد بۆ ئه‌وه‌ی داوای یاسایی له‌سه‌ر تاریق هاشمی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق تۆمار بكه‌ن، چونكه ده‌ستی هه‌بووه له كوشتنی هه‌رسێ كورِهكهم به ناوی ئه‌یمه‌ن و حه‌یده‌ر و جه‌مال.
روونیشیكرده‌وه\"" داوا لهدهسهلاَتدارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م كه هاشمی رِادهستی دادگا بكه‌ن، رِازی نابین بیپارێزن، چونكه ئێمه له‌دادگاكانی هه‌رێمی كوردستانیش داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ین\"".
وتیشی\"" ته‌قینه‌وه‌كانی ئهمرِۆی عێراق گوشتارگهیهك بوو، داوا له‌خه‌ڵكی سونه ده‌كه‌م له‌عێراق ئهجندهكانی قهتهرِ جێبه‌جێ بكه‌ن و داواش ده‌كه‌ین حكوومه‌تێكی نوێ بۆ عێراق دورست بكرێت\""."
