هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ركرده‌ی فراكسیۆنه سیاسییه‌كانی عیراق كۆده‌بنه‌وه
فه‌رهاد ره‌سوڵ گورون ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان رایگه‌یاند: له‌پێناو ئه‌وه‌ی بارودۆخی سیاسی عیراق له‌وه زیاتر ته‌شه‌نه نه‌سێنێت، پێویسته په‌ناببرێته به‌ر دیالۆگ و ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه له‌نێوان سه‌ركرده‌ی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه سیاسییه‌كان، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م رێگاكان له‌به‌رده‌م پڕۆسه‌ی سیاسی‌دا كراوه‌یه‌و پێویسته ته‌وافوق بكرێته بنچینه‌ی سه‌ره‌كی فراكسیۆنه سیاسییه‌كان و سه‌رجه‌م فراكسیۆن و پێكهاته‌كان به‌شدارییان پێبكرێت به‌بێ په‌راوێزخستنی هیچ لایه‌نێك.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاشكراشیكرد: هه‌فته‌ی ئاینده كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌ركرده‌ی فراكسیۆنه سیاسییه‌كان ئه‌نجامده‌درێت به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی سه‌ر گۆره‌پانی سیاسی ئه‌ویش به ده‌ستبه‌رداربوونی هه‌ر فراكسیۆنێك له‌هه‌ندێك له‌داواكارییه‌كانیان.
لای خۆشییه‌وه حه‌سه‌ن جیهاد ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان به PUKmedia ی راگه‌یاند: تائێستا هیچ كاتێكی دیاریكراو بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی فراكسیۆنه سیاسییه‌كان دیارینه‌كراوه، به‌ڵام له‌ڕووی مه‌بده‌ئییه‌وه لایه‌نه سیاییه‌كان له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌دان و بارودۆخه‌كه‌ش وا ده‌خوازێت كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ زه‌مینه‌سازی بارودۆخه‌كه ئه‌نجامبدرێت.
وتیشی: زۆرێك له‌لایه‌نه سیاسییه‌كان به كوردیشه‌وه داوای ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌كه‌ن، به‌ڵام په‌ره‌سه‌ندنه‌كان و ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی به‌غداش كاریگه‌رییان له‌سه‌ر واده‌ی ئه‌نجامدانی ئه‌و كۆبوونه‌وانه ده‌بێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی نوری مالیكی داوایكردووه كه نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا باس له‌كۆتاییهێنان به‌كه‌یسه‌كه‌ی تارق هاشمی جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق بكرێت.
