مامۆستایه‌كی زانكۆی موسته‌نسه‌ریه تیرۆر ده‌كرێت
به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵه‌كان كه له‌سه‌رچاوه حكومییه‌كانی به‌غداوه گواستویانه‌ته‌وه، سه‌رله‌به‌یانی دوێنی 21-12 له‌شاری به‌غدای پایته‌خت له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نهناسراوهوهو به‌ده‌مانچه‌ی بێده‌نگ، ته‌قه له‌مامۆستا (فارس یاوز) یاریده‌ده‌ری راگری كۆلێژی یاسای زانكۆی (موسته‌نسه‌ریه) ی به‌غدا كراوه‌و ده‌ستبه‌جێ گیانیله‌ده‌ستداوه.
هه‌ر به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسه‌كان، دوابه‌دوای كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێوشوێنی توندوتۆڵ گیراوه‌ته‌به‌رو ته‌رمی ئه‌و مامۆستایه‌ش ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری به‌غدا كراوه.
