"وەرنە بەغدا بۆ چارەسەر"
گوتیشی: زۆرێك پێیانوابوو، كه دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، عێراق ده‌بێته جه‌نگه‌ڵی خوێن، به‌ڵام به‌ده‌ستی خۆمان و به‌هێزی خۆمان وه‌ڵامی هه‌موو ئه‌و قسانه‌مان دایه‌وه و ئێستا هه‌موو بواره ئه‌منییه‌كان به‌ده‌ست هێزی عێراقه‌وه‌یه.
نوری مالیكی گوتیشی: ئه‌مڕۆ عێراق به‌قۆناغێكی نوێ‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت، بوونی هێزی بیانی نه‌ما و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق هه‌موو شتێكیان له‌مڕۆ به‌دواوه گرتۆته ده‌ست، عێراق ئه‌مڕۆ بۆته خاوه‌ن را و بۆچوونی تایبه‌تی خۆی له ناوچه‌كه‌دا و ئاشكراشى كرد كه ته‌نها حه‌فت سه‌د سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكى بۆ راهێنانى هێزه ئه‌منیه‌كاى عێراق له وڵات ده‌مێنێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌پرسیارێك له‌باره‌وه ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم رێگه‌ی نه‌دا هاشمی بێته به‌رده‌م دادا له به‌غدا، مالیكی گوتی: پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو به‌شه فیدراڵییه‌كان پابه‌ند بن به‌بڕیاری دادگاوه و هیواداریشین برایانمان له‌هه‌ولێر به‌رپرسیارێتیی بخه‌نه سه‌ر شانی خۆیان و نامانه‌وێت حكومه‌تی هه‌رێم ئاسانكاری بۆ هه‌ڵاتوویه‌ك له ده‌ستى قه‌زا بكات.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، دادگا سه‌ربه‌خۆیه و كه‌س بۆی نییه ده‌ستی تێوه‌ربدات، بۆیه سه‌قامگیری سیاسی سه‌قامگیریی ئه‌منیشمان ده‌داتێ، شتێكی ئاساییه كه كێشه‌مان هه‌بێت، به‌وه‌ش پێویسته ئه‌و عه‌قڵانه بگۆڕدرێن كه تائێستا ئیمانیان به‌كرانه‌وه و دیموكراتی نییه.
گوتیشی: من ناڵێم ده‌ستوور ته‌واوه، به‌ڵكو كه‌موكورتی زۆره، به‌ڵام كارپێكردنی له په‌راوێزخستنی باشتره.
گووتیشى ئه‌نجومه‌نی قه‌زا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستی تێوه‌ر نادرێت و ناشبێت سووكایه‌تی پێبكرێت و ده‌بێت سه‌ربه‌خۆ بێت. ئه‌وه‌ی ده‌بێته ئه‌ڵته‌رناتیڤ بۆ ئه‌و قۆناغه‌ی ئێستا، پێكهێنانی حكومه‌تێكی زۆرینه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی پێشبكه‌وێت.
كێشه‌كه‌ی هاشمی دادوه‌رییه و كه‌س بۆی نییه ده‌ستی تێ وه‌ربدات، رێگه‌ش ناده‌ین، كۆمكاری عه‌ره‌بی هیچ هه‌نگاوێك له‌وباره‌یه‌وه بنێت.
وتیشی: هه‌ركه‌سێك رووبه‌ڕووی كه‌یسێكی یاسایی ده‌بێته‌وه، پرۆسه‌ی سیاسی به خراپ و ساخته داده‌نێت، تۆمه‌تی بۆ دروستده‌كات.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ده‌بێ تاریق هاشمی به‌ڵگه بۆ ئه‌و قسانه‌ی بێنێته‌وه، كه له‌ڕێگه‌یه‌وه دادگا تۆمه‌تبار ده‌كات به هه‌ڵبه‌ستنی تۆمه‌ت تۆمه‌تبار ده‌كات.
له باره‌ى ئه‌وه‌ى تاریق هاشمی، كه رایگه‌یاندبوو ئه‌و تاوانانه‌ی دراونه‌ته پاڵی هه‌ڵبه‌ستراو و ناڕاستن، نوری مالیكی، گوتی: هه‌ر تاوانبارێك تاوانێك ئه‌نجام ده‌دات راسته‌وخۆ ناڵێت خه‌تام هه‌یه، به‌رده‌وام ده‌ڵێت گومانم له‌ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی هه‌یه و تاوانم بۆ هه‌ڵبسه‌تراوه و یه‌كێكی تر رقی لێمه وا ده‌یه‌وێت تاوانم به‌سه‌ردا ساغ بكاته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و تاوانانه كه‌س ئه‌نجامی نه‌دابن، ئه‌ی كێ تاوانباره.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: پێش سێ ساڵ فایلێكم به كۆمه‌ڵێك دانپێدانانه‌وه پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كرد له‌سه‌ر ئه‌و یاسا شكێنییانه‌ی كه جێگری سه‌رۆك كۆمار ئه‌نجامی داوه، هیواشم وابوو كه لانی كه‌م واز بهێنن له كوشت و كوشتاری خه‌ڵك و دوركه‌ونه‌وه له‌تاوان، به‌ڵام ئێستا ده‌بێت یاسا له‌و بواره‌دا بڕیاری یه‌كلاییكه‌ره‌وه بدات.
مالیكی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ئه‌و دانپێدانانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه، ته‌نها به‌فه‌رمانی دادگا ئاشكرا كراون، كه‌س له‌و بابه‌ته‌دا ده‌ستی وه‌رنه‌داوه.
مالیكی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌گه‌ر ئه‌و وه‌زیر و كاربه‌ده‌ستانه‌ی حكومه‌تی عێراق كه بایكۆتی دانیشتنه‌كانی حكومه‌تیان كردووه، نه‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان، په‌نا بۆ یاسا ده‌به‌ین و وه‌زیری نوێ دیاریده‌كه‌ین له جێگه‌یان.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق باسی ئه‌وه‌شیكرد: ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی له عێراقدا ئه‌وه‌ی سه‌رده‌می سه‌دام نییه، كه خاوه‌ن عه‌گاڵ له‌سێداره بدات و شێوه جلوبه‌رگێكی تر به‌ندكردنی هه‌تاهه‌تایی بۆ ببڕێته‌وه، ئه‌وه‌ی دادوه‌ره‌كان جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه جێبه‌جێكردنی یاسایه، به‌بێ ده‌ستێوه‌ردان، ئه‌وه‌ی هاشمی ده‌ڵێت ماڵه‌كه‌یمان پشكینیوه، ئه‌وه راست نییه، ئێمه باره‌گای فه‌وجه‌كه‌یمان پشكنیوه.
له كۆنگره‌رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا نورى مالیكى داواى له ده‌ستهه‌لاتدارانى هه‌رێمى كوردستان كرد كه جێگرى سه‌رۆك كۆمار تاریق هاشمى راده‌ستیان بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى رووبه‌رووى ده‌سته‌لاتى دادوه‌رى بكرێته‌وه.
مالیكى داواشى له حكومه‌تى هه‌رێم كرد كه داواكراوه‌كه‌یان راده‌ست بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى رووبه‌رووى دادگایه‌كى داد په‌روه‌رانه بكرێته‌وه ، ئه‌مه‌ش به تۆمه‌تى تێوه‌گلانى به كارى تیرۆریستیه‌وه .
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند ئه‌گه‌ر هاتوو تاریق هاشمى بۆ ولاتێكى تر رایكرد ئه‌وا كێشه‌یه‌كى گه‌وره دروست ده‌بێت، هاوكات پێشتر له لایه‌ن خۆیه‌وه تاریق هاشمى رایگه‌یاندبوو كه ئه‌و ئاماده‌یه رووبه‌رووى دادگا بێته‌وه به مه‌رجێك كه دادگایه‌كه له هه‌رێمى كوردستان به‌رێوه بچێت.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا سه‌رانى شیعه رایانگه‌یاند كه ئه‌م كێشه‌یه په‌یوه‌ندى هه‌یه به جێبه‌جێكردنى یاسا له سه‌ر هه‌موو تاكێكى عێراقى له هه‌ر پله‌و پایه‌یه‌ك بێت و، هه‌روه‌ها راشیانگه‌یاند كه مه‌به‌ست لێ ى هیچ گرۆپێكى دیارى كرا‌و نیه، له به‌رامبه‌ردا پێكهاته‌ى سوونه رایانگه‌یاند كه مالیكى ده‌یه‌وێت ده‌ست به سه‌ر ده‌سته‌لاتدا بگرێت و، هه‌روه‌ها ئاماژه‌شیان دا به‌وه‌ى كه سوونه له سایه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى مالیكى مافه‌كانیان فه‌رامۆش كراوه .
