عوسمان: حکومه‌تی هاوبه‌شی نیشتمانی له یه‌که‌م رۆژه‌وه بوونی نه‌بووه، بۆیەوە ئەوەی ئێستە روو دەدات بە ئاسایی دەزانم
ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێی وایه، ئه‌و کێشه‌یه‌ی ئێستا له‌سه‌ر ئاستی حکومه‌تی عێراق هه‌یه شتێکی ئاساییه و چاوه‌ڕوان ده‌کرا چونکه شتێک به‌ناوی حکومه‌تی هاوبه‌شی نیشتمانی که ئه‌م حکومه‌ته‌ی له‌سه‌ر پێکهاتووه به کرده‌وه بوونی نه‌بووه و ئه‌وه ساڵێکه ئه‌م حکومه‌ته دامه‌زراوه که‌چی تاکو ئێستا هیچ رۆژێک نه‌بووه لایه‌نه‌کان دژی یه‌کتر لێدوان نه‌ده‌ن.
\"مه‌حمود عوسمان\"" ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌سه‌ر لیستی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان سه‌باره‌ت به رووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌ر ئاستی عێراق به ئاژانس و رادیۆ په‌یامنێری راگه‌یاند: مالکی له سه‌رتاوه لیستی عێراقییه‌ی به بارگرانی له‌سه‌رخۆی ده‌زانی و کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا وه‌ک هه‌ل قۆسته‌وه بۆ درکاندنی ئه‌م بابه‌ته، لایه‌نی لیستی عێراقییه‌ش به‌رامبه‌ر مالکی توندتریش بوون.
مه‌حمود عوسمان ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ی ئێستا له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی عێراق رووده‌دات، پێشتریش هه‌بووه به‌ڵام ئێستا زیاتر ده‌ریده‌خه‌ن، ئه‌م کێشانه‌ش هه‌ر ده‌بێت و به رای من زیاتریش ده‌بێت، چ له‌سه‌ر ئاستی کێشه‌ی تائیفی و چ له‌سه‌ر ئاستی سیاسی.
سه‌باره‌ت به رۆڵی هه‌رێمی کوردستان له‌م نێوانه‌دا، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران روونی کرده‌وه: هه‌رێم به‌شێکه له عێراق و به‌تایبه‌ت ئێستا که به‌شێک له کێشه‌که ئێستا که‌وتۆته لای هه‌رێم چونکه ئه‌وانه‌ی له به‌غدا تۆمه‌تبارن ئه‌وه له هه‌رێمی کوردستانن.
دکتۆر عوسمان جه‌ختی کرده‌وه: هه‌رێمی کوردستان له‌م کات و ساته‌دا ده‌بێت له‌سه‌ر سێ هێڵ کار بکات. هێڵی یه‌که‌م ناوبژیوانی کردنه و سه‌رۆکی هه‌رێمیش رایگه‌یاندووه ده‌بێت کۆنگره‌ی نیشتمانی بکرێت و خه‌ریکن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان داده‌نیشن، ئه‌مه‌ش شتێکی باشه.
نوێنه‌ری فراکیسۆنه کوردستانییه‌کان ده‌ڵێت: هێڵی دووه‌م ئه‌وه‌ی له کۆنیش نه‌مانکردووه ئه‌وه‌یه که کێشه‌ی خۆمان له‌بیر نه‌چێت، چونکه ئه‌وه زیاتر له 8ساڵه هیچ شتێک له کێشه‌کانی هه‌رێم چاره‌سه‌ر نه‌بووه ، ده‌بێت حکومه‌تی هه‌رێم له چاره‌سه‌رییه‌که شه‌ریک بێت و بیخاته سه‌ر مێز بۆ چاره‌سه‌ر کردن، چونکه نابێت ئه‌وه له‌بیر بکه‌ین هه‌ر کات ئه‌وان کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر ده‌بێت، کێشه‌ی ئێمه په‌راوێز ده‌خه‌ن و له‌بیریان ده‌چێته‌وه.
مه‌حمود عوسمان گوتی: هێڵی سێیه‌میش، مه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه، ده‌بێت سیاسه‌ت و دادگا لێک جیا بکرێته‌وه هه‌رچه‌نده له عێراق زۆر جیا نییه، به‌ڵام ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین زۆر تێکه‌ڵاو نه‌بێت. ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی که خراوه‌ته پاڵ هه‌ندێک به‌رپرسی عێراقییه ده‌بێت بدرێته ده‌ست دادگا و که‌س ده‌می تێوهرنهدات، ده‌ست تێوه‌ردانی راگه‌یاندن و سه‌ربازی و لایه‌نه‌کانی دیکه له‌گه‌ڵ بنه‌ماکانی حکومه‌تێکی دیموکراتی ناگونجێت و له هیچ وڵاتێکی دیموکراتی شتی وانییه چونکه ئه‌مه‌ی راگه‌یاندن و ته‌له‌ڤزیۆنه‌کان ده‌یکه‌ن، جاده ده‌جووڵێنێت و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی دروست ده‌کات.
دکتۆر عوسمان روونی کرده‌وه: به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه ئه‌وه‌یه که سه‌باره‌ت به‌م کێشانه، هه‌موو قسه ده‌که‌ن جگه له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری نه‌بێت به دادگای باڵا و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌رییه‌وه، ئه‌مه‌ش که‌موکوڕییه‌که ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێت و ده‌بێت هه‌رێمی کوردستانیش له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری هاوکاری بکات و به‌پێی دادگا کار بکرێت و بابه‌ته‌که به‌سیاسی نه‌کرێت و نه‌کرێته شتێکی تایفی، به‌ڵام به‌و راگه‌یاندنه شته‌که وای لێهاتووه و ئه‌مه‌ش گرژی له‌نێو خه‌ڵک دروست ده‌کات."
