ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: مالكی ناتوانێت متمانە لە هیچ وەزیرێك بسەنێتەوە
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی فڕاکسیۆنه کوردستانیه‌کان \""ئاڵا تاڵه‌بانی\"" له لێدوانێکی تایبه‌ت بۆئاژانسی په‌یامنێر گوتی: \""نوری مالکی به‌و پێیه سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه بۆی هه‌یه داوای سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه بکات له وه‌زیره‌کانی به‌هۆی دیاره‌وه وه‌ک ده‌وام نه‌کردنیان و که‌م وکوڕیان که ئه‌وه‌ش ده‌بێت به به‌ڵگه‌وه بیخاته روو به‌ڵام دواتر پرسی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه یان لابردنی وه‌زیره‌کان له‌سه‌ر کا ئه‌وه به‌پێی ده‌ستوور له ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌ماندایه و له‌ده‌سه‌ڵاتی مالکی‌دا نییه.\""
ئاڵا تاڵه‌بانی راشیگه‌یاند: \""ئه‌وه‌ی من بزانم وه‌زیره‌کانی عێراقییه راسته ناچنه کۆبونه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ڵام ده‌وام ده‌که‌ن هه‌ندێکیشیان چوونه‌ته کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، من پێم وایه هه‌ڕه‌شه‌ی نوری مالکی له وه‌زیره‌کانی عێراقییه له‌م کاته‌دا دروست نییه هه‌رچۆنێک بێت بارودۆخه سیاسیه‌که ناهه‌موار بێت نوری مالکی ئه‌مڕۆ سه‌رۆک وه‌زیرانه و به‌شێکی ئه‌م بارودۆخه‌ی له‌ئه‌ستۆدایه و ده‌بێت وه‌کو سه‌رکرده‌یه‌ک مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بارودۆخه بکات نه‌وه‌ک له رێگه‌ی هه‌ڕه‌شه و ده‌رکردن ئه‌م و لابردنی ئه‌و.\"""
