سه‌رۆك كۆماری عێراق پێشوازی له د.ئه‌یاد عه‌لاوى سه‌رۆكى لیستى عێراقیه كرد
له‌دیدارێكدا كه دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، گفتوگۆكرا ده‌رباره‌ى ئه‌و رووداوانه‌ى ئێستا وڵات به‌خۆیه‌وه ده‌بینێ.
سه‌رۆك كۆمار پێویستى په‌نابردنه‌به‌ر گفتوگۆى سیاسیى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه و مه‌سه‌له هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانى دووپاتكرده‌وه له‌پێناوى ئه‌وه‌دا هه‌وڵبده‌ن بارودۆخه‌كه ئاڵۆزتر نه‌بێ، و كاربكه‌ن بۆ هێوركردنه‌وه‌ى بارودۆخه‌كه‌و رزگاركردنى وڵات له‌قه‌یران و نه‌هامه‌تییه‌كان.
لاى خۆیه‌وه دكتۆر ئه‌یاد عه‌لاوى، سوپاسی سه‌رۆك تاڵه‌بانى كرد بۆ پێشوازیى و میواندارییهكهى و ئه‌و رۆڵه‌ى سه‌رۆك تاڵه‌بانى به‌رزنرخاند بۆ هێوركردنه‌وه‌ى ئه‌و بارودۆخه ناسكه‌ى كه‌وڵاته‌كه‌مان پێیدا تێپه‌ڕده‌بێت، داواشى كرد هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وام بێت بۆ گفتوگۆكان به‌ئامانجى چاره‌سه‌ركردنى بارودۆخه‌كه به‌شێوه‌یه‌كى سیاسیى بۆ زامنكردنى كارى هاوبه‌ش له‌نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كاندا.
