مالكی: پێویسته به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان تۆمه‌تباران راده‌ستبكه‌ن
ئه‌مرِۆ سه‌رۆك وه‌زیری عیراق له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا باسی له تێوه‌گلانی تاریق هاشمی جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق كرد‌و رایگه‌یاند: هه‌ندێك له‌هاوبه‌شه سیاسیه‌كانمان چاویان به‌و به‌ڵگانه‌ی په‌یوه‌ست به‌تێوه‌گلانی هاشمی و پاسه‌وانه‌كانی كه‌توه‌و ته‌ئكیدیان له‌وه‌كردوه‌ته كه ئه‌و زانیار و به‌ڵگه‌نامانه مه‌ترسیدارن.
مالكی وتیشی رێگه به‌هیچ لایه‌نێك نادرێت ده‌ست له‌كاروباری دادگا وه‌ربدات و ته‌نیا دادگا بۆی هه‌یه ئه‌و تۆمه‌تانه ساغبكاته‌وه.
هه‌روه‌ها وتیشی راگه‌یاندنه‌كان به‌فه‌رمانی دادگا دانپێدانانی تۆمه‌تباره‌كانی بڵاوكردوه‌ته‌وه و یه‌كێكیش له‌تۆمه‌تباره‌كان بۆخۆی داوایكردوه لێدوان بۆ راگه‌یاندنه‌كان بدات تا ویژدانی خۆی رازیبكات و ئاماژه به تاوانه‌كانی بكات.
هاوكات راشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه هه‌ڵبه‌ستراوبێت ئه‌وا پێویسته له‌سه‌ر تۆمه‌تبار به‌ڵگه‌ی بێتاوانی هۆی بخاته روو.
سه‌رۆك وه‌زیری عیراق داواشی له به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كرد تۆمه‌تباران راده‌ستی دادگا بكه‌نه‌وه.
