دیاله له داواكاری به‌هه‌رێمبوون پاشگه‌زنابێته‌وه
زیاد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله به PUKmedia ی راگه‌یاند: له راگه‌یاندنه‌كاندا ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه گوایه پارێزگای دیاله له به‌هه‌رێمبوونی پارێزگاكه پاشگه‌زبووه‌ته‌وه، ئه‌و هه‌واڵه دووره له راستییه‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه ته‌نها لێدوانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن بووه كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هه‌روه‌ها بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن نییه له‌لایه‌ن خۆیه‌وه بڕیاری له‌و شێوه‌یه بدات.
وتیشی: داواكاری به‌هه‌رێمبوونی پارێزگای دیاله به‌رزكراوه‌ته‌وه بۆ سه‌رۆك وه‌زیران و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامین، بۆیه بۆ كه‌س نییه بڕیاری كشانه‌وه‌ی داوكارییه‌كی وا بدات، چونكه ئه‌مڕۆ زیاتر له 15 ئه‌ندام به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئه‌و داواكارییه، كه‌واته ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هه‌ر به‌رده‌وامه تاوه‌كو وه‌ڵامی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران نه‌یه‌ته‌وه، كه‌سیش ناتوانێت ئاماژه به‌وه‌كات بڵێت به‌هه‌رێمبوونی دیاله ره‌تكراوه‌ته‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی دیاله ورده‌كاری زیاتری دا‌و وتی: ئه‌گه‌ر هاتوو به‌هه‌رێمبوونی پارێزگای دیاله ره‌تبكرێته‌وه، ئه‌وان له‌و حاڵه‌ته‌دا هه‌ندێك رێگای تر هه‌یه كه ده‌یگرنه‌به‌ر، وه‌ك دابه‌شكردنی فۆرم بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزای خه‌ڵكی ناوچه‌كه، چونكه ئه‌مڕۆ هه‌موو خه‌ڵكی دیاله داوای به‌هه‌رێمبوونی پارێزگاكه‌یان ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت سونه مه‌زهه‌به‌كان، هه‌روه‌ك ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای دیاله‌ش داكۆكی له‌و داوكارییه ده‌كه‌ن.
