(عەللاوی) داوا لە (تاڵەبانی) دەکات هەوڵەکانی چڕ بکاتەوە

(عەللاوی) داوا لە (تاڵەبانی) دەکات هەوڵەکانی چڕ بکاتەوە
سەرۆککۆماری‌ عێراق‌ و سەرۆکی‌ لیستی‌ عێراقییە، تاوتوو‌ دواپێشهات‌ و ڕووداوە گەرمەکانی‌ عێراقیان کرد‌ و جەختیان لەسەر چارەسەرکردنی‌ سیاسییانەی‌ کێشەکان کردووە.
بەپێی‌ ڕاگەیەندراوێکی‌ سەرۆکایەتیی‌ کۆماری‌ عێراق کە کۆپییەکی‌ بۆ ئاژانسی پەیامنێر نێردراوە و تێیدا هاتووە ، ئێوارەی‌ دوێنێ 20/12(جەلال تاڵەبانی‌) سەرۆککۆماری‌ عێراق لە سلێمانی‌، پێشوازیی‌ لە (ئەیاد عەللاوی‌) سەرۆکی‌ لیستی‌ عێراقییە‌ و شاندی‌ یاوەری‌ کردووە.


لەو دیدارەدا کە سەرۆکی‌ حکوومەتی‌ هەرێم کوردستان دکتۆر (بەرهەم ساڵح) ئامادەی بوو، تاڵەبانی‌‌ و عەللاوی‌ تاوتووی‌ ڕووداو‌ و پێشهاتە گەرمەکانی‌ گۆڕەپانی‌ سیاسیی‌ عێراقیان کردووە.

لە ڕاگەیەندراوەکە ئەوەش خراوەتە ڕوو، تاڵەبانی‌ لەو دیدارەدا جەختی‌ لەسەر دیالۆگی‌ سیاسی‌ کردووەتەوە، لەپێناو چارەسەرکردنی‌ کێشە ‌و پرسە هەستیارەکان‌ و ڕێگریکردن لە ئاڵۆزبوون‌ و قوڵبوونەوەی‌ کێشەکان، ئاماژەی‌ بە چڕکردنەوەی‌ هەوڵەکانیش کردووە، لەپێناو هێورکردنەوەی‌ ڕەوشەکە‌ و ڕێگریکردن لە خوڵقاندنی‌ قەیرانی‌ نوێ‌ لە وڵاتدا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، (ئەیاد عەلاوی) داوای لە (تالەبانی) کرد بەردەوام بێت لە هەوڵەکانی‌، لەپێناو چارەسەرکردنی‌ کێشەکان بە شێوەی‌ سیاسی‌‌و ئاساییکردنەوەی‌ بارودۆخەکە‌ و کاراکردنەوەی‌ هاوکاریی‌ هاوبەشی‌ نێوان لایەنە سیاسییەکانی‌ عێراق.
Top