جۆو بایدن داوا له لایه‌نه عێراقیيه‌کان ده‌کات ناکۆکییه‌کان وه‌لا بنێن
کۆشکی سپی بڵاوی کردووه‌ته‌وه، (جۆو بایدن) له وتووێژێکی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ (نووری مالیکی)ـدا نیگه‌رانیی خۆی له باره‌ی بارودۆخی ئێستای عێراقه‌وه ده‌ربڕیوه.
نێوان‌گرژییه‌کانی (ماليکی) و جێگره سوننه‌که‌ی (تاریق هاشمی)، شیمانه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی کابینه‌ی عێراقیان زیاتر کردووه.
(هاشمی) له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی (مالیکی)ـيه‌وه به هاوکاریکردن له‌گه‌ڵ تیرۆریستان‌دا تۆمه‌تبار کراوه، به‌ڵام خۆی ئه‌م تۆمه‌تانه‌ی ره‌ت کردووه‌ته‌وه.
کۆشکی سپی له به‌یاننامه‌یه‌کدا ده‌ڵێت. (بایدن) به جیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکوه‌زیران (نووری ماليکی) و سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران(ئوسامه نوجيَفی)ـدا سه‌باره‌ت به بارودۆخی سیاسیی ئێستای عێراق قسه‌ی کردووه.
