تاریق هاشمی ره‌تی ده‌كاته‌وه په‌یوه‌ندی به كاری تیرۆریستیه‌وه هه‌بوو بێ
له باره‌ی ده‌ستپێشخه‌ریی سه‌رۆكی كوردستانیش، هاشمی رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبومه‌وه و ده‌ست پێشخه‌ریه‌كی باشی هه‌یه و چه‌ند ده‌ست پێشخه‌ریه‌كی تریش هه‌یه ئێمه تاوتوێی ده‌كه‌ین كامه‌ی باش بوو ده‌یكه‌ین، به‌ڵام ته‌ئكید له‌وه ده‌كه‌مه‌وه كه ئه‌و دان پێدانانه‌ی بلاَوكرانه‌وه دووره له رِاستیه‌وه هه‌موویان بۆ شكاندنی كه‌سایه‌تی سیاسی منه، هاوپه‌یمانی نیشتمانی بۆ ئه‌وه كێشه‌یان دروست كردوو به مه‌به‌ستی خۆ دزینه‌وه له جێبه‌جێ كردنی رێكه‌وتنامه‌ی هه‌ولێر\".
هاشمی په‌نجه‌ی تۆمه‌تی بۆ وڵاتانی دراوسێ راكێشا به‌وه‌ی ده‌ستیان له دروست كردنی ئه‌و تۆمه‌تانه‌دا هه‌یه، وتی\""نوری مالیكی ده‌بێت به‌رپرسیارێتی دروستكردنی ئه‌م گرژیانه بگرێته ئه‌ستۆ، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵم سیاسین نه‌ك یاسایی‌ئاماده‌م له‌به‌رده‌م داگادا ئاماده بم‌و بێ تاوانی خۆم، لێكۆڵه‌ره‌وه‌كانی سه‌ر به‌لیوای به‌غدان، كه سه‌ر به‌نوری مالكین، كاره‌كانیان نیشانه‌ی پرسیاریان له‌سه‌ره.
وتیشی \""پێویسته سه‌رجه‌م كه‌یسه‌كه بهێندرێته دادگاكانی كوردستان‌و لێره‌دا لێكۆڵینه‌وه‌كان، به‌ئاماده‌بونی كۆمكاری عه‌ره‌بی‌و یه‌كێتی پارێزه‌رانی عه‌ره‌ب، به‌رِێوه‌بچێت\"".
"
