30 هه‌زار په‌نابه‌ری عێراقی له ژێر هه‌رِه‌شه‌ی به زۆر ناردنه‌وه‌دان
ئامانج عه‌بدوڵا به سایتی(گوڵان میدیا) ی راگه‌یاند \"وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌رووپا برِیاریانداوه له ساڵی داهاتوو پرۆسه‌ی ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عێراق به زۆره‌مڵێ به‌رده‌وامی بێ\"".
وتیشی\"" له‌م چوار چیوه‌یه‌دا هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی هۆله‌ندا، نه‌رویج، به‌ریتانیا، دانیمارك و سوێد ژماره‌یه‌ك له په‌نابه‌رانی عێراقییان ئاگه‌دار كردۆته‌وه به‌وه‌ی ده‌بێ له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتووه‌وه وڵاته‌كانیان به جێبهێڵن\"".
روونیشیكرده‌وه \""سه‌رجه‌م ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی ئاگه‌دار كراوه‌نه‌ته‌وه نێزیكه‌ی 30 هه‌زار په‌نابه‌ر ده‌بێ كه به رێژه‌ی 95% ی كوردن، جگه له پیاو و ئافره‌ت و منداڵیش له خۆ ده‌گرێ\""."
