78 كه‌س له‌سه‌رتاسه‌ری عێراق به‌شداری خولی شوێنه‌وارناسیان یانكردوه
له ده‌ستپێكی كۆبونه‌وه‌كه‌دا نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند \" ئه‌مه نمونه‌یه‌كی جوانه بۆكاری هابه‌ش شانبه‌شانی لایه‌نه هونه‌ریه‌كانی تر كه‌پێی هه‌ستاون هه‌روه‌ها نمونه‌یه‌كی جوانی هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حكومه‌تی ئه‌مریكا كه به‌شداری له‌رزگاركردنی عێراقدا كردووه\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\""كاركردن له‌بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه و خزمه‌تگوزاری زۆر بۆ عێراقیه‌كان و هه‌روه‌ها ته‌نسیق له‌گه‌ڵ قونسوڵیه‌كانی تر له‌وانه‌ش ئیتالیا و هه‌روه‌ها گرنگی ئه‌و خولانه چه‌ند پێویستن\"".
عه‌بدوڵلاَ خورشید سه‌رۆكی په‌یمانگای عێراقی بۆپاراستنی شوێنه‌وار و كه‌لتور له‌هه‌ولێر بۆكه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن دوا و رایگه‌یاند: په‌یمانگای عێراقی له‌ساڵی 2008 بریاری له‌سه‌فاره‌تی ئه‌مریكا بۆیده‌رچوه و له 2009 و 2010 وه‌كو ستافی ئه‌مریكی ئه‌و په‌یمانگایه‌یان به‌رێو ه‌ده‌برد\"".
ئه‌وه‌شی خسته‌روو، له‌ساڵی 2011هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا به‌پێی رێكه‌وتنامه‌یه‌ك له‌نێوانیان ئه‌و په‌یمانگایه به‌رێوه ده‌به‌ن و هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ساڵه‌وه كه‌وتینه ئه‌نجامدانی كاروچالاكی خۆمان كه توانیمان چه‌ند خولێك له‌م په‌یمانگایه بكرێته‌وه\"".
خوله‌كان له بواری نۆژنكردنه‌وه‌ی هێڵه‌كانی شوێنه‌وار واته ده‌ستنوسه كۆنه‌كان (ێیانه مخگوگات الاپریه) و بۆماوه‌ی 3 مانگ به‌رده‌وام بوو 17 كه‌س له‌هه‌مو پارێزگاكانی عێراق به‌شداریان تێدا كردووه.
دواتر خه‌ڵاتی رێزلێنان به سه‌ر به‌شداربووان دابه‌ش كرا.
"
