زانكۆكانی به‌ریتانیاو عیراق پێكه‌وه ده‌به‌سترێنه‌وه
هیوا حاجی سه‌رۆكی به‌شی كاری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین رایگه‌یاند: ئه‌و وۆركشۆپانه‌ی تایبه‌تن به‌چاره‌سه‌ری ململانێ له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یه‌كدا جێبه‌جێده‌كرێت كه پڕۆژه‌ی (دێلفی)ـه‌و حكومه‌تی به‌ریتانی جێبه‌جێیده‌كات تایبه‌ت به به‌ستنه‌وه‌ی زانكۆكانی به‌ریتانیا به زانكۆكانی عیراقه‌وه.
وتیشی: ئامانج له‌و وۆركشۆپانه كه له‌نێوان زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و زانكۆی كورین ماری له‌نده‌ن و زانكۆی كوینی بایه‌ڵفاسی به‌ریتانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، تیایدا باس له‌چۆنییه‌تی دروستبوونی ململانێ و چاره‌سه‌ره‌كانی ململانێ ده‌كرێت له‌نێوان گروپه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هه‌روه‌ك ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له‌مانگی 3 و 4 ی ئه‌مساڵه‌وه له‌په‌یوه‌ندیداین بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆگرامه‌و ده‌ستبه‌كاربوونمان، ئێستاش دوای ئه‌و وۆركشۆپانه له‌مانگی 2 ی ساڵی داهاتوو كۆنفرانسێكی زانستی باڵا له‌و چوارچێوه‌یه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
-PUKmedia
