كۆشكی سپی نیگه‌رانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ڕه‌وشی عیراق

كۆشكی سپی نیگه‌رانه‌ به‌رامبه‌ر به‌ڕه‌وشی عیراق
دوای ئه‌وه‌ی له‌پاش كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عیراق ته‌نگژه‌یه‌كی سیاسی له‌نێوان به‌شێك له‌لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ هاته‌ ئاراوه‌، كۆشكی سپی نیگه‌رانی خۆی پیشاندا.

هاوكات كۆشكی سپی داوای له‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عیراق كرد، به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه‌و له‌رێگه‌ی وتووێژه‌وه‌ به‌جۆرێك كه‌ رێز له‌ یاساو پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراسی بگیرێت كار بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌كردنی ناكۆكییه‌كانیان.

ئه‌و داواكارییه‌ی كۆشكی سپی دوای ئه‌وه‌ هات، كه‌ یاداشتی ده‌ستگیركردن بۆ تاریق هاشمی جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق ده‌ركرا.
Top