نووسینگه‌ی سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه
به‌یانێك له نوسینگه‌ی فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆماره‌وه
له به‌ر رۆشنایی گۆڕانكارییه‌كاندا كه به خێرایی بوون، سه‌رۆك مام جه‌لال وه‌ك ئه‌ركی سه‌رشانی لێپرسراوێتییه ده‌ستوریی و نیشتمانییه‌كه‌ی سه‌رقاڵبوو به‌و روداوانه‌ی كه عێراقییه‌كانیش لێی ئاگادارن، هه‌ر له‌گرتنی ژماره‌یه‌ك له پاسه‌وانانی ئوستاد تارق هاشمی جێگری سه‌رۆك كۆمار تا ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه باس له ده‌رچونی یاداشتی ده‌ستگیركردنی جێگری سه‌رۆك كۆمار تارق هاشمی و، ژماره‌یه‌ك له پاسه‌وانه‌كانی و ئیداره‌ی نوسینگه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت بی ئه‌وه‌ی راوێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بكرێت و ئاگادار بكرێت .
له روانگه‌ی هه‌ستكردنی فه‌خامه‌تی سه‌رۆك به مه‌ترسی و ناسكی ئه‌و گۆڕانكارییانه، به‌ڕێزییان له چه‌ند په‌یوه‌ندییه‌كی خێرا‌و په‌له‌دا له‌گه‌ڵ لایه‌نه جیاجیاكانی، قه‌زایی، پارله‌مانی،حكومی و حزبیدا ،گرنگی رێزگرتنی كار‌و و تایبه‌تمه‌ندێتی ده‌زگا قه‌زاییه‌كانی عێراق و متمانه پێكردن و، ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروبارییان و، تانه لێنه‌دان له بڕیارهكانیانی دوپاتكرده‌وه.
فه‌خامه‌تیان سروشتی تایبه‌تی ئه‌و هه‌واڵانه و حه‌ساسی بونیانی له هه‌لومه‌رجی ئێستای وڵات و پرۆسه‌ی سیاسی و گرنگیی راوێژ‌و كاری هاوبه‌شیشی دوپاتكردۆته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، بۆیه له‌به‌ر رۆشنای هه‌موو ئه‌وانه‌دا سه‌رۆك دوپاتیكردوه‌ته‌وه كاركردن به له‌سه‌رخۆیی و هێمنانه و ، دوور له دزه‌كردنی میدیایی، كه ژاوه‌ژاو تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵی له‌كاره‌كاندا دروست ده‌كات، یه‌كێكه له گرنگترین كاره‌كان كه پێویستن بۆ پابه‌ند بوون و رێككه‌وتن بۆ رزگار بون له‌م حاڵه‌ته به‌و جۆره‌ی مافی قه‌زا و دادپه‌روه‌ریی و ره‌وتی لێكۆڵینه‌وه ده‌پارێزێت .
هاوكات ئۆقره‌یی سیاسی ده‌پارێزێت كه‌له بارودۆخی ئێستادا له هه‌ر قۆناغێكیتر زیاتر پێویسته كه پیایدا تێپه‌ڕیووین . جێی باسیشه سه‌رۆك ره‌زامه‌ندیی وپشتیوانی هه‌موانی به‌ده‌ست هێناوه.
رۆژی دووشه‌ممه‌ش 19/12/2011 سه‌رۆك سه‌ری سوڕما كه دانپێدانانی ژماره‌یه‌ك له پاسه‌وانانی جێگری سه‌رۆك و راگه‌یاندنی یاداشتی ده‌ستگیركردنی ئوستاد تارق هاشمی نیشان درا، چونكه ئه‌و رێوشوێن و راگه‌یاندنه به‌و شێوه‌یه‌و له‌و كاته‌دا پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه بوو كه له‌به‌ر رۆشنایی په‌یوه‌ندییه‌كانی دوو رۆژی رابردوی سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ لایه‌نه جیاجیاكاندا، رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرابوو، به تایبه‌تی كهمهسهلهكه په‌یوه‌سته به فه‌خامه‌تی جێگری سه‌رۆك، ئه‌وه‌ش راسته‌خۆ له پێگه‌و شكۆیی و قورسایی سه‌رۆكایه‌تی ده‌دات.
له روانگه‌ی لێپرسراوێتیی ده‌ستوری و نیشتمانیی سه‌رۆك كۆمار ،جارێكی تر بۆ لایه‌نه جیاجیاكانی دوپاتده‌كاته‌وه ، ئه‌وپه‌ڕی هه‌ست كردن به لێپرسراوێتی ودیسپلین نیشان بده‌ن و رانهكێشرێن بۆ ئه‌و لێدوانانه‌ی، كه پێچه‌وانه‌ی پێویستیی جێهێشتنی كاری ده‌سه‌ڵاتی قه‌زاییه بۆ راپه‌ڕاندنی كاره‌كانی خۆی له‌لایه‌ك و له لایه‌كی تریش زه‌مینه خۆشكردنه بۆ كه‌شێكی گونجاوی كاری سیاسیی هێمن و ئۆقره، كه ئه‌وه زامن بكات وڵات و پرۆسه سیاسییه‌كه‌ی له‌م كاته دژواره‌دا روبه‌ڕوی زیانی لاوه‌كی نه‌بنه‌وه..ئه‌مانه هیچیان ناوێت، ته‌نیا كاركردن نه‌بێت به گیانی هاوكاریی بۆ به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ریی و زامنكردنی سه‌لامه‌تی باری سیاسی و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی ،به تایبه‌تیی گه‌شه‌كردن په‌یوه‌سته به به بنیاتنانی سیاسیی نیشتمانی ،ئه‌م گه‌شه‌كردنه‌ش به‌ر له هه‌مو شتێك به‌شداریی هه‌موانی گه‌ره‌كه له كاركردن و بڕیاره‌كان و زامنكردنی ته‌واوی سه‌ربه‌خۆیی قه‌زاو و ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروبار‌و بڕیاره‌كانی و، پشت گوێ نه‌خستنی چاره‌ی سیاسیی بۆ مه‌سه‌له جێ ناكۆكه‌كان و، تێك نه‌دانی كه‌ش و هه‌وای ئاهه‌نگی پاشه‌كشێی به بڕیاری سه‌رپێی و ، راگه‌یاندنیان له میدیاكاندا كه چاره سیاسییه راست و ره‌واكان ئاڵۆزده‌كات، له كاتێكدا ئه‌م قۆناغه ناسكه له مێژووی عێراقی دیموكراسیی فیدراڵیی سه‌ربه‌خۆماندا پێویستێتی .
نوسینگه‌ی فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆمار
