كه‌ناڵی ئه‌لعیراقییه‌ دانپێدانانی ژماره‌یه‌ك له‌پاسه‌وانه‌كانی تاریق هاشمی په‌خش ده‌كات

كه‌ناڵی ئه‌لعیراقییه‌ دانپێدانانی ژماره‌یه‌ك له‌پاسه‌وانه‌كانی تاریق هاشمی په‌خش ده‌كات
دوێنێ شەو كه‌ناڵی ئه‌لعیراقییه‌ دانپێدانانی ژماره‌یه‌ك له‌پاسه‌وانه‌كانی تاریق هاشمی جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراقی په‌خشكرد كه‌ تیایداتێوه‌گلانی خۆیان له‌ چه‌ند كرده‌یه‌كی تیرۆریستی راگه‌یاند.

به‌وته‌ی یه‌كێك له‌و ده‌ستگیركراوانه‌ له‌دوای ئه‌نجامدانی كارێكی تیرۆریستی به‌شه‌خسی پاداشتی پاره‌ی له‌ تاریق هاشمی وه‌رگرتوه‌ .
هاوكات ده‌سته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ كه‌ له‌5 دادوه‌ر پێكهاتوه‌ یاداشتی ده‌ستگیركردنی بۆ تاریق هاشمی ده‌ركردو بڕیاریدا چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ناوبراو بۆ ده‌ره‌وه‌ی عیراق قه‌ده‌غه‌ بكرێت.
Top