سه‌رۆك بارزانی: ئه‌وه‌ی دوێنێ روویدا جێگه‌ی قبوڵكردن نییه
ئه‌وه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه:
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان
ئه‌وه‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه 18/12/2011 له فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا روویدا, جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌كی زۆره، به شێوه‌یه‌كی نابه‌رپرسیارانه و نه‌شیاو مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو به‌ڕێزی جێگری سه‌رۆك كۆمار خوزه‌یر خوزاعی و تاریق هاشمی و جێگری سه‌رۆكی وه‌زیران ساڵح موتڵه‌گ و وه‌زیری دارایی رافع عیساوی كرد, بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك رێگه‌ی سه‌فه‌ركردنیان نه‌دان، ئه‌وه هه‌رگیز جێگای قبوڵكردن نییه، ده‌وترێت ئه‌وه‌ی روویدا له‌به‌ر هۆكاری ئه‌منی بووه.
پاراستن و سه‌قامگیری وڵات به‌رپرسیاریه‌تی هه‌مووانه، پێویسته هاوكاری یه‌كتر بكه‌ین له‌پێناو ئه‌وه‌ی هیچ بۆشاییه‌كی ئه‌منی دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دروست نه‌بێت، نابێت كه‌مته‌رخه‌می به‌رامبه‌ر تیرۆر بكرێت، له هه‌مانكاتدا نابێت لایه‌نی ئه‌منی به‌دپلان بكرێت یاخود بۆ ئامانجی دیكه بقۆزرێته‌وه، به‌ڵكو ده‌بێت رێگه به دادگا بدرێت بڕیاری خۆی بدات.
به‌داخه‌وه بارودۆخه‌كه به‌ره‌و قه‌یرانێكی توند ده‌ڕوات و هاوبه‌شی له ده‌سه‌ڵات كه‌وتۆته به‌ر هه‌ره‌شه، بۆیه داوا له هه‌موو هێزه‌كان ده‌كه‌م نیه‌تپاكی و لێبورده‌یی په‌یڕه‌و بكه‌ن و چاو به هه‌ڵوێسته تونده‌كانیان بخشێننه‌وه و بۆ رێكه‌وتنه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه كه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه له ساڵی رابردوو ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌مان خسته‌روو و له پیش هه‌مووشیان بنه‌مای هاوبه‌شی بوو.
هه‌روه‌ها له پێناو ئه‌وه‌ی وڵات بۆ رێڕه‌وی كاری هاوبه‌ش و هاوبه‌شییه‌كی راسته‌قینه بگه‌ڕێنینه‌وه، دوای راوێژكردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار، داوا ده‌كه‌ین كۆنگره‌یه‌كی نیشتمانی به‌په‌له سازبكرێت بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی له داڕمان دوورخه‌ینه‌وه و وڵاتیش له نه‌هامه‌تییه‌كی نادیار‌ی بێ ئه‌نجام دوورخه‌ینه‌وه.
مه‌سعود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
19/12/2011
