هاشمی لە دیمانەیەكی گوڵان-دا، داوای گرێدانی كۆنگره‌یه‌كی به‌رفراوانی نیشتمانی دەكات

هاشمی لە دیمانەیەكی گوڵان-دا، داوای گرێدانی كۆنگره‌یه‌كی به‌رفراوانی نیشتمانی دەكات
-جێگری سەرۆك كۆماری عێراق لەگەڵ پەیامنێری گوڵان



جێگری سەرۆك كۆماری عیراق بۆ گوڵان: هەموو چاوەڕێی ئەوە بووین عێراقی نوێ بەلۆژیك و لەسەر بناخەی سیستمێكی دیموكراتی بونیاد بنرێتەوە، بەڵام دوای هەشت ساڵ وەك دەبینین بەرەو مەركەزیەت و تاكڕەوی دەچێتەوە

(تاریق هاشمی) جێگری سەرۆك كۆماری عیراقی فیدراڵ لە دیمانەیەكی تایبەتی گۆڤاری گوڵان رایگەیاند: ڕاشكاوانە دەیڵێم، ڕێكەوتننامەكەی هەولێرو دەستپێشخەرییەكەی ڕێزدار مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕەخساندن و فەراهەم كردنی دەرفەتێكی زێڕینی مێژوویی بوو بۆ گواستنەوەی عیراق لەم حاڵەتەی ئێستایەوە بەرەو باروگوزەرانێكی باشترو گونجاو، بەڵام ئەو دەسپێشخەرییەو ڕێكەوتننامەكانی كە بەهۆیەوە لێی كەوتبوونەوە لەباربران، دواتر پاش ئەوەی ئەزموونێكمان وەرگرت لە توانستی كەسانێك كە هەوڵ دەدەن بۆ لەكارخستن و دواخستن، هیواخوازبووم هاوپەیمانی كوردستانی وەك دەستپێك ببوایەتە دەزگایەكی بەدواداچوون و چاودێریكردن و وەك ڕوانگەیەك وابوایە بۆ جێبەجێ كردنی هەموو بڕگەوخاڵەكانی ڕێكەوتننامەكان، نەك تەنیا ڕۆڵی لە دامەزراندنی سێ سەرۆكایەتییەكە گیرخواردوو بێت و لەملاشەوە ئەو بابەت و مەسەلە گرنگ و چارەنووسسازانەی كە پێوەندی بە خاڵەكانی ڕێكەوتنەكانەوە هەیە پشت گوێ بخرێن، عیراق دەرفەتێكی زێرێنی دۆڕاند، مەگەر ئەلتەرناتیڤ بۆ ئەو دەرفەتە (گەر لە ئاسۆشدا مابێتەوە؛) ڕەنگە گرێدانی كۆنگرەیەكی بەرفراوانی نیشتمانی بێت.


وتیشی: عیراق ده‌رفه‌تێكی زێرێنی دۆرِاند، مه‌گه‌ر ئه‌لته‌رناتیڤ بۆ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ (گه‌ر له‌ ئاسۆشدا مابێته‌وه‌؛) گرێدانی كۆنگره‌یه‌كی به‌رفراوانی نیشتمانی بێت.

لەدرێژەی دیمانەكەی هاشمی بۆ گوڵان دەڵێت: حكومەت لە میانەی پیادەكردنی ئەرك و ڕەفتارەكانیەوە مەیلی زیاتری هەیە بەلای مەركەزییەتییەكی چڕدا، ئەوەش بەپێچەوانەی دەستوورەوەیە كە لە بڕگەكانیدا هاتووە سەنگ و پێگەی نامەركەزییەتێكی بەرفراوان وەدی بهێنرێت و ئەركەكانی حكومەتی ئیتیحادی بە روونی دیاربكرێن.

تەواوی دیمانەكەی جێگری سەرۆك كۆماری عێراق لە ژمارە 859ی گۆڤاری گوڵان كە ئەمرۆ دووشەممە بڵاو كراوەتەوە، بخوێنەوە
Top