ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: هه‌موو هه‌وڵه‌کانی لیستی عێراقییه ئه‌وه‌یه دانیشتنه‌کانی ئه‌نجومه‌ن نه‌گاته رێژه‌ی یاسایی
\"په‌ریزاد شه‌عبان\"" ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان له‌مباره‌یه‌وه به ئاژانس و رادیۆ په‌یامنێری راگه‌یاند: هۆکاری سه‌ره‌کیی به‌ڕێوه‌نه‌چوونی دانیشتی په‌رله‌مانی عێراق، ته‌واو نه‌بوونی رێژه‌ی یاسایی بوو و وه‌ک دیاره له رۆژی شه‌ممه‌وه لیستی عێراقییه رایگه‌یاندووه تاکو داواکارییه‌کانیان جێ‌به‌جێ نه‌کرێن ئاماده‌ی دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نابن.
په‌ریزاد شه‌عبان گوتی: ناکۆکیی نێوان ئه‌م لیسته و لیستی هاوپه‌یمانیی نیشتمانی زۆرتر بووه، لیستی عێراقییه‌ش هه‌وڵه‌که‌ی ئه‌وه‌یه دانیشتنه‌کانی ئه‌نجومه‌ن نه‌گاته رێژه‌ی یاسایی خۆی.
ئه‌م نوێنه‌ره‌ی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان ئاشکرای کرد: تاکو دوای سه‌ری ساڵ و رۆژی 3/1/2012 دانێشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌نجام نادرێت و ئه‌گه‌ر تا ئه‌و رۆژه‌ش ئه‌م دوو لیسته نه‌گه‌نه رێککه‌وتنێک، ئه‌م کێشه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت و لیستی عێراقییه هه‌وڵ ده‌دات دانیشتنه‌کان په‌ک بخات."
