فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان بێ‌ڕێزی به به‌رپرسه عێراقییه‌کان مه‌حکوم ده‌کات
\"قاسم محه‌ممه‌د\""(دکتۆر رزگار) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی فراکسیۆنه کوردستانییه‌کان له‌مباره‌یه‌وه به ئاژانس و رادیۆ په‌یامنێری راگه‌یاند: هه‌رچه‌نده عێراقییه‌کان زۆر به‌وه خۆشحاڵ بوون که هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌م وڵاته ده‌کشێنه‌وه، به‌ڵام وه‌ک دیاره ئاڵۆزییه‌ک له بارودۆخی عێراق په‌یدا بووه، ئه‌م رووداوانه بۆ هه‌موو پێکهاته‌کانی عێراق جێگه‌ی داخه، به‌تایه‌ت ئه‌و بێ‌ڕێزییه‌ی که دوێنێ له فڕۆکه‌خانه به‌رامبه‌ر به جێگری سه‌رۆکی کۆمار و وه‌زیری دارایی هه‌ندێک به‌رپرسی دیکه، ئه‌نجام درا.
دکتۆر رزگار گوتی: ئێمه وه‌ک فراکسیۆنه کوردستانییه‌کانی ئه‌م کاره مه‌حکوم ده‌که‌ین، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه نین که ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌کار بکه‌وێت، راسته هه‌ندێک بارودۆخی خراپ هاتۆته ئاراوه، پشتگیریش له‌وه ده‌که‌ین که ئه‌م بابه‌ته له رێگه‌ی دادگاوه چاره‌سه‌ر بکرێت و به‌دواداچوونی بۆ ده‌کرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران جه‌ختی کرده‌وه: هیچ که‌س ناتوانێت چاوپۆشی له رۆڵی کورد له ئاوه‌دانیی عێراق و وه‌گه‌ڕ خستنی دام و ده‌زگا یاسایی و حکومییه‌کان بکات و ئێمه وه‌ک هه‌ردوو لێژنه‌ی ؟؟؟ هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ین به‌دواداچوون بۆ ئه‌م رووداوه بکه‌ین، دادگاش کاری خۆی ده‌کات و رێگه‌ی یاسایی هه‌یه بۆ هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی له‌سه ئه‌م که‌سانه، به‌ڵام به‌کار هێنانی چه‌ک و زۆر له‌لای ئێمه‌وه په‌سه‌ند نییه و قبووڵی ناکه‌ین و له دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش هه‌ڵوێستی تایبه‌تیی خۆمان به‌رامبه‌ر ئه‌مه ده‌بێت."
