لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌كانی تاریق هاشمی ده‌كرێت
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نه‌كه لیژنه‌كه‌یان له5 دادوه‌ری لێكۆڵیار پێكهاتوه‌و ئه‌ركیشیان لێكۆڵینه‌وه‌یه له و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی پاسه‌وانه‌كانی هاشمی كراون بێئه‌وه‌ی ئاماژه به‌جۆری ئه‌و تۆمه‌تانه كرابێت.
شه‌وی رابردووش نوێنه‌ری ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری به‌ئاماده‌بوونی لیوا قاسم عه‌تا وته‌بێژی پرۆسه سه‌ربازیه‌كانی به‌غدا رایگه‌یاند: به‌هۆی ته‌واو نه‌بوونی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌كه‌یسی پاسه‌وانه‌كانی هاشمی ورده‌كاریه‌كانی تێوه‌گلانی به‌رپرسێكی باڵای حكومه‌ت له پیلانێكی تیرۆریستیه‌وه دواخرابۆ كاتێكی نادیار.
