35 هه‌زار هاووڵاتیی عێراق و كوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی دیپۆرتكردنه‌وه‌دان
سكرتێری فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ریی په‌نابه‌رانی عێراق (ئامانج عه‌بدوڵا) بە ئاژانسی پەیامنێری ڕایگه‌یاند \"له درێژه‌ی هه‌وڵ و كاروچالاكیی فیدراسیۆنه‌كه‌ماندا، پرۆژه‌یاسایه‌كمان پێشكه‌ش به په‌رله‌مانتارانی عێراق و هه‌رێم كردووه. پرۆژه یاساكه‌ش له (16) ماده پێكهاتووه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین ڕێوشوێن خراونه‌ته‌ڕوو، بۆ به‌رهه‌ڵستیكردن له به‌زۆره‌ملێ ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عێراق و هه‌رێم، له‌لایه‌ن زۆرێك له وڵاتانی ئه‌ورووپاییه‌وه.\""
ڕوونیشی كرده‌وه له پرۆژه‌یاساكه‌دا جه‌ختیان له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی چه‌ندین خزمه‌تگوزاریی سه‌ره‌كی بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه كردووه‌ته‌وه. داواشكراوه حكوومه‌تی ناوه‌ندی و هه‌رێم پێشینه بده‌نه ئه‌و په‌نابه‌رانه، یاخود قه‌ره‌بووی مادییان بۆ بكه‌نه‌وه و بیمه‌ی بێكارییان بۆ خه‌رج بكه‌ن. ئه‌وانه‌شی دابڕاون له پیشه‌كانیان، بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ركاره‌كانیان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: \""داوامان له حكوومه‌تی عێراق كردووه ئه‌و پرۆتۆكۆلانه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتاندا واژۆی كردوون، ده‌ستبه‌جێ هه‌ڵیبوه‌شێنێته‌وه و هه‌وڵیش بدرێت ناردنه‌وه‌ی زۆره‌ملێی په‌نابه‌ران بۆ عێراق و هه‌رێم ڕابگیرَیت.\""
هه‌روه‌ها وتی: \""زۆربه‌ی په‌رله‌مانتارانی كورد له به‌غدا و په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی كوردستان، ڕه‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسه‌كه داوه و به‌ڵینیشیان داوه كاری پێویست له‌سه‌ر كه‌یسی په‌نابه‌رانی عێراق‌و هه‌رێم ئه‌نجام بدرێت، چونكه له ئێستادا 35 هه‌زار هاوڵاتی عێراق و كوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی دیپۆرتكردنه‌وه‌دان.\"""
