دوایین سه‌ربازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، عێراقیان به‌جێهێشت
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 18ی كانونی یه‌كه‌م، دوایین ده‌سته‌ی سه‌ربازه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی سنووری كوێته‌وه، خاكی عێراقیان جێهێشت و ئه‌ركی پاراستنی ئاسایشی عێراق كه‌وته ئه‌ستۆی هێزه ئه‌منیه‌كانی خۆی.
به‌پێی راپۆرتی بی بی سی، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بووه‌ته هۆی نیگه‌ران بوونی دانیشتووانی هه‌ندێك ناوچه سه‌باره‌ت به ئاسایشی ناوخۆی عێراق و سه‌قامگیریی سیاسی.
ئه‌گه‌رچی ئه‌ركی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2010 وه‌ك هێزی شه‌ڕكه‌ر كۆتایی پێهاتبوو، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك له‌و هێزانه وه‌ك راوێژكار و مامۆستای په‌روه‌رده‌ی سه‌ربازی له عێراقدا كاریان ده‌كرد.
كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به واتای كۆتایی هاتنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه له عێراق، به‌ڵام هه‌ر دوو لا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له دوو بنكه‌ی سه‌ربازیی عێراق بمێننه‌وه و ئه‌ركی راوێژكار و مامۆستای په‌روه‌رده‌ی سه‌ربازی له سوپای عێراق وه‌ئه‌ستۆ بگرن.
له سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی رزگاریی عێراقه‌وه له ساڵی 2003، نزیكه‌ی 4 هه‌زار و 500 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایی له عێراق كوژراون و نزیكه‌ی 30 هه‌زار سه‌ربازی دیكه‌ش بریندار بوون. به‌گشتی نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن 500 هه‌زار ئه‌مه‌ریكایی له‌و ماوه‌یه‌دا له ریزه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكادا هاتنه عێراق.
