عارف تەیفوور: عێراقییە داواى لە هاوپەیمانی كوردستانیش كرد لە پەرلەمان بێنە دەرەوە

عارف تەیفوور: عێراقییە داواى لە هاوپەیمانی كوردستانیش كرد لە پەرلەمان بێنە دەرەوە
دووەم جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رای گەیاند، فراكسیۆنی هاوپەیمانی كوردستان لە هەوڵی ئەوە دایە تەبایی عێراقییە لە بڕیاری هەڵپەساردنی دانیشتنەكانى پەرلەمان پاشگەز بكاتەوە و هاوكات ئاماژەى بەوەش دا تەبایی عێراقییە داوایان لە فراكسیۆنەكەیان كردووە لە پەرلەمان بێنە دەرەوە.

عارف تەیفوور بە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ی راگەیاند \"تەبایی عێراقییە داوایان لە فراكسیۆنی هاوپەیمانی كوردستان كردووە هاریكارییان بكەین بۆ ئەوەی هاوپەیمانی كوردستانیش لەگەڵ عێراقییە پایدۆزى كاری پەرلەمانی بكەین، بەڵام ئێمە ئەو داوایەمان جێبەجێ نەكرد\"".

زیاتر گوتى \""هۆى نەكشانەوەمان بۆ ئەوە نەبوو كە تەبایی عێراقییە ستەمیان لێ نەكراوە، بگرە پێمان وایە ستەمیان لێ كراوە و بەسەرۆكی پەرلەمانیشمان گوتووە كشانەوە لە پەرلەمان بەكارێكی راست نازانین، لەگەڵ ئەوەشدا پێشتر تەبایی عێراقییە پرسییان بە ئێمە نەكردووە لەسەر كشانەوەیان لە پەرلەمان\"".

ئەو جێگرەى سەرۆكى پەرلەمانى عێراق راى گەیاند \""هەوڵمان دا بۆ ئەوەى تەبایی عێراقییە لە بڕیاری بایكۆتكردنی دانیشتنى پەرلەمان پاشگەز بكەینەوە، بەڵام نەمانتوانی، ئێستە لە هەوڵداین بۆ ئەوەی بیان گەڕێنینەوە ناو پەرلەمان\"".

لای خۆیەوە محەمەد كیانی پەرلەمانتاری عێراق لە فراكسیۆنی گۆڕان بۆ (ئاكانیوز) رای گەیاند \""هۆى كشانەوەی ئێمە لە پەرلەمانی عێراق بۆ پاڵپشتیكردن لە تەبایی عێراقییە نەبووە، بگرە بەهۆى پێشیلكردنی دەستووری عێراق بووە\"".

زیاتر گوتى \""دەبێ هەموو كەس و لایەنێك پابەندی دەستووری عێراق بن، بەڵام ئێستە نووری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشێلی دەستووری كردووە، بۆ نموونە داواكردنی بەهەرێمبوون لە لایەن هەر پارێزگەیەكەوە دەستوورییە، بەڵام سەرۆك وەزیران هێزی چەكداری رەوانەی ناوچەكە كردووە و خەڵك سەركوت دەكا\"".

\""ئەگەر سەرۆك وەزیران لە پێشلكارییەكانی دەستوور بەردەوام بێ، پێویستە داوای لێسەندنەوەی متمانەی لێ بكرێ\""، كیانی واى گوت."
Top